پەیامی جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان ماک بۆ ١ی ئایار
جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) بە ڕاگەیەندراوێک ڕۆژی ١ی ئایاری پیرۆز کرد و داوای لە گەلی کورد کرد بە "ڕۆحی تێکۆشانی شاری وان" لە دژی هەڕەشەکان ناڕەزایەتی خۆیان بەرز بکەنەوە.
جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) بە ڕاگەیەندراوێک ڕۆژی ١ی ئایاری پیرۆز کرد و داوای لە گەلی کورد کرد بە "ڕۆحی تێکۆشانی شاری وان" لە دژی هەڕەشەکان ناڕەزایەتی خۆیان بەرز بکەنەوە.
ڕاگەیاندراوەکەی ماک بەم شێوەیە:
"ئێمە لە 1ی ئایاردا دەچینە ناو پڕۆسەیەکی نوێوە، کە بە واتای تێکۆشان، یەکێتی و یەکسانی بۆ کرێکاران و گەلانی بندەستە. سەرەڕای قەیرانی ئابووری و سیاسی، هێرشی پاکتاوکاری و نکۆڵی ١ی ئایار بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان زیاتر مانای تێکۆشانە. هەموو سەرچاوەکانی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی فاشیستی تورک و دەوڵەتە فاشیستەکانەوە تاڵان دەکرێت. بەو بۆنەوە سروشتی کوردستان له ناوچوون و له ئاکامدا گەلانی ناوچەکه کۆچ دەکەن بۆ شارە گەورەکان و دەرەوەی وڵات. بە هۆی بارودۆخی خراپ و هێرشی فاشیستەکانەوە بەهەزاران کرێکاری کورد لە شارەکانی تورکیا گیانیان لەدەستداوە. پێویستە گەلی کورد لە خاکەکەی خۆیدا بمێنێتەوە و لە پێناو تێکشکاندنی ئەم سیستەمە فاشیست و مرۆڤکوژەدا درێژە بە تێکۆشانی خۆی بدات. دەوڵەتی داگیرکەری تورک تا دێت زیاتر و زیاتر سیاسەتی قڕکاری لەسەر کوردستان پەرە پێدەدات. بە هەموو جۆرە شێوازێک لە هەوڵی لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کوردە. هەروەها دەیەوێت بە چڕکردنەوەی گۆشەگیری بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ، درێژە بە سیاسەتەکانی لەناوبردن و ئینکاری گەلی کورد بدات.
گەلەکەمان پێویستی بەوەیە بە ڕۆحی تێکۆشانی شاری وانەوە دژی هەڕەشە و دڕندەییەکانی دەوڵەتی تورک بە هەموو هێز و وزەی خۆیەوە پێشوازی لە پڕۆسەی ١ی ئایار بکات و لە هەڵمەتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کە دەستی پێکردووە، بەشداری کار و چالاکییەکان بکات. ئێمە وەک جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان یادی سەرجەم شەهیدانی ١ی ئایار دەکەینەوە و ئەم ڕۆژە لە هەموو کرێکارانی جیهان و گەلی وڵاتپارێزمان، گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، جەنگاوەرەکانمان و هەموو ئەو کەسانەی کە دژی چەوسانەوە و نایەکسانی تێدەکۆشن پیرۆز دەکەین".