کرێکاران بە مەبەستی رێپێوان بەرەو تەقسیم کۆبوونەوە

لەسەر بانگەوازی سەندیکاکان، کرێکاران و رەنجدەران بۆ ئەوەی بەرەو گۆڕەپنای تەقسیم رێپێوان بکەن، لە پارکی ساراچخانە کۆبوونەوە.

بە پێشەنگایەتی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی کرێکارانی شۆڕشگێڕ (دیسک) کۆنفیدراسیۆنی سەندیکا جەماوەریەکانی رەنجدەران (کەسەک)، یەکێتی ژورەکانی ئەندازیانی بیناسازی، یەکێتی پزیشکانی ددانی تورکیا و یەکێتی پزیشکانی تورکیا (تەتەبە) ئەمرۆ لە گۆڕەپانی تەقسیم پیرۆزبایی ١ی ئایار ساز دەکرێت. کرێکاران، سەرباری بڕیاری قەدەغەکردی والیگەری و گەمارۆی پۆلیس لە یەکێک لە گۆڕەپانەکانی پارکی ساراچخانە کۆبوونەوە.

ژنان، گەنجان، نوێنەرانی سەندیکاکان، رێکخراوە مەدەنیەکان و نوێنەرانی پارتە سیاسیەکان بۆ ئەوەی بەرەو گۆڕەپانەکە رێپێوان بکەن، لە ساراچخانە کۆبوونەوە. جەماوەرەکە وێڕای وتنەوەی سرودی یەکی ئایار، بە شێوەیەکی پڕ جۆش و خرۆش چاوەڕێی دەستپێکردنی رێپێوانەکەن.

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، رێکراوە فیمینیستی و ئیکۆلۆژیەکان لە وێستگەی یەنیکاپیی مەرمەرەوە بەرەو پارکی ساراچخانە رێپێوان دەکەن. دواتر لەوێوە بەرەو تەقسیم رێپێوان دەکەن.

هـ . ب