هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کاریگەری لەسەر خوێندن دەکات

بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، خوێندنی ٨٩٠ هەزار و ٨٦٠ قوتابی لە مەترسیدایە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە کاتی هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمەکە لە ٢٣-٢٥ی کانوونی یەکەم، ٥ قوتابخانەی لە کانتۆنی جزیرە بۆردومان کرد. بەپێی ڕاگەیەندراوی لێژنەی پەروەردە و فێرکردنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە 28ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، ٧١٢ قوتابخانە لە کانتۆنەکانی جزیرە، فورات و عەفرین - شەهبا ڕاگیراون. لە ئەنجامدا ٨٩ هەزار و ٤١٨ قوتابی لە خوێندن بێبەش بوون. ئەگەر هێرشە داگیرکەرییەکان بەردەوام بن، پەروەردە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەوێتە مەترسییەوە.

حسێن عەلی لە لیژنەی پەروەردەی قامیشلۆ ڕایگەیاند، هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامی هەیە و دەڵێت: " لە تەمەنی ٣ساڵیەوە تا ١٦-١٧ ساڵان قوتابی هەیە، منداڵان لە باخچەی ساوایانەوە تا ئامادەیی دەچنە قوتابخانە، هێرشەکان کاریگەری نەرێنی هەیە". منداڵان دەترسن. فەراوان بوونی هێرشەکان بنەماڵەکانیش نیگەران دەکات. چونکە نازانرێت کەی و لە کام قوتابخانە هێرش دەکرێت. بۆیە ناچارین قوتابخانەکان پشوو بدەین".

بە ناچاری پشوومان ڕاگەیاند

حسێن عەلی بەبیری هێنایەوە کە بەهۆی هێرشەکانی مانگی کانوونی یەکەمەوە، قوتابخانەکان بۆ ماوەی نزیکەی هەفتەیەک ڕاگیران و وتی: "بەهۆی هێرشەکانی مانگی کانوونی یەکەمەوە ١٠٠ هەزار خوێندکار لە خوێندن بێبەش بوون. ئەمەش کاریگەری لەسەر گەشەی منداڵانیش هەیە".

کاری پەروەردە لە قوتابخانەکان ڕاگیراوە

بێریتان قادر عەلی تەمەن ١٧ ساڵ دەچێتە پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە قوتابخانەی شەهید شەڕڤان لە قامیشلۆ. بێریتان وتی:"لەم ساتەدا کە باس لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەکەین بۆ سەر قوتابخانەکان، دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر دەوروبەرمان، دەنگی تەقینەوەکان دەبیسترێت. بەهۆی ئەو هێرشانەوە پەروەردە ڕاوەستاوە. تەنانەت هێرش دەکاتە سەر قوتابخانەکان".

 لە خوێندن بە جێ دەمێنین

ئازرین ئیبراهیم ڕەمەزان تەمەن ١٢ ساڵ لە قوتابخانەی شەهید شەرڤان لە قامیشلۆ  پۆلی حەوتەمی بنەڕەتی دەخوێنێ. ئازرین وتی: "بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە ناچارین لە پەروەردە  پشوو بدەین، سیستمی خوێندنمان تووشی کێشە هاتووە، لەبەر ئەوەی دواکەوتووین لە وانەکان، پۆلەکانمان قەرەباڵغن، مامۆستاکانمان ناتوانین پەروەردەیەکی گونجاو بدەن".

قوتابخانە و ژمارەی قوتابیان

لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ٤١ هەزار و ٨٦٧ مامۆستا و ٨٩٠ هەزار و ٨٦٠ قوتابی هەیە. ژمارەی ئەو قوتابخانانەی کە بەکاردەهێنرێن ٤ هەزار و ١٦٠ قوتابخانەیە، ژمارەی ئەو قوتابخانانەی کە ئیتر ناتوانرێت سوودیان لێ وەربگیرێت ١٥٥ قوتابخانەیە، ژمارەی ئەو قوتابخانانەی کە دەتوانرێت نیوە بە نیوە بەکاربهێنرێن ٢١٦ قوتابخانەیە. بەپێی کانتۆنەکان ئەم ژمارەیە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

* کانتۆنی ڕەقە: ژمارەی مامۆستایان ٥هەزار و ٧٦٤، ژمارەی خوێندکاران ١٢٥ هەزار و ٧٣، ژمارەی ئەو قوتابخانانەی کە بەکاردەهێنرێن ٤٠٣ قوتابخانە، ژمارەی ئەو قوتابخانانەی کە ناتوانرێت سوودیان لێ وەربگیرێت ٤٧ قوتابخانەیە، ژمارەی ئەو قوتابخانانەی کە بەکار دەهێندرێن نیوە بە نیوە ٥٠ قوتابخانەیە، ژمارەی ئەو قوتابخانانەی کە پێویستیان بە ئاوەدانکردنەوە هەیە ١٥٢ قوتابخانەیە.

* کانتۆنی فورات: ژمارەی مامۆستایان 3 هەزار و٤٨٤ مامۆستایە، ژمارەی خوێندکاران ٦٦ هەزار و ٩٣٧ خوێندکارە، ژمارەی ئەو قوتابخانانەی کە بەکاردەهێنرێن ٥٧٩ قوتابخانەیە، ژمارەی ئەو قوتابخانانەی کە ناتوانرێت بەتەواوی بەکاربهێنرێت ٢٢، ٣ قوتابخانانە بەشێکی بەکار دەهێنرێن، ژمارەی قوتابخانەکان کە بڕیارە دووبارە ئاوەدان بکرێنەوە ٢٢ قوتابخانەیە.

* کانتۆنی دێرازۆر: ژمارەی مامۆستایان٧ هەزار و٩٢٣، ژمارەی خوێندکاران٢٦٥ هەزار و ٤٦٣،  ٧٤٥ قوتابخانانە بەکاردەهێنرێن، ٣٣قوتابخانەیانە ناتوانرێت بەکاربهێنرێن، ژمارەی ئەو قوتابخانانەی کە نیو بە نیو بەکار دێن ١١٥ دانەیە.

* کانتۆنی جزیرە: ژمارەی مامۆستایان ١٦ هەزار و ٦٠٨ مامۆستایە، ژمارەی قوتابیان ١٩٩ هەزار و ٨٩١ خوێندکارە، ژمارەی ئەو قوتابخانانەی کە بەکاردەهێنرێن هەزار و ٧٨١ قوتابخانەیە، ژمارەی ئەو قوتابخانانەی کە ناتوانرێت بەتەواوی بەکاربهێنرێن ٣٠، ژمارەی ئەو قوتابخانەیانەی بەشێکی بەکاردەهێنرێن ١٨ هەزار و ٨٠٠ قوتابخانەیە. ١٥قوتابخانانە بڕیارە ئاوەدان بکرێنەوە.

* عەفرین-کانتۆنی شەهبا. ژمارەی مامۆستایان ٩٤٣ مامۆستایە، ژمارەی خوێندکاران ٥٢ هەزار و ٣٨١ خوێندکارە، ژمارەی ئەو قوتابخانانەی کە بەکاردەهێنرێن ٦٣ قوتابخانەیە، ژمارەی ئەو قوتابخانانەی کە ناتوانرێت بەتەواوی بەکاربهێنرێت ٣ قوتابخانانەیە، ژمارەی ئەو قوتابخانەیانەی بەشێکی بەکاردەهێنرێن ١٠وتابخانانەیە،٢قوتابخانەش پێویستیان بە ئاوەدان کردنەوەیە.

* کانتۆنی منبج: ژمارەی مامۆستایان 5 هەزار و ٢٦٢ مامۆستایە، ژمارەی قوتابیان ١٢٦ هەزار و ٥٦١ خوێندکارە، ژمارەی ئەو قوتابخانانەی کە بەکاردەهێنرێن ٣٥٠ قوتابخانەیە، ژمارەی ئەو قوتابخانانەی کە ناتوانرێت بەتەواوی بەکاربهێنرێت ٤، ژمارەی ئەو قوتابخانانەی کە بەشێکیان بەکار دەهێنرێن ١دانەیە،  ١٥قوتابخانانەیش پێویستە ئاوەدان بکرێنەوە.

* کانتۆنی تەبقە: ژمارەی مامۆستایان هەزار و ٨٨٣ مامۆستایە، ژمارەی خوێندکاران ٥٤ هەزار و ٥٥٤ خوێندکارە، ژمارەی ئەو قوتابخانانەی کە بەکاردەهێنرێن ٢٣٨ قوتابخانەیە، ئەو قوتابخانانەی کە بەتەواوی بەکارناهێنرێن ١٦دانەیە، ئەو قوتابخانانەی کە نیو بە نیو بەکاردەهێنرێن  ١٩دانەیە، ١٠ قوتابخانەیش پێویستە دووبارە نۆژەن بکرێنەوە.