هەرەئە: ژمارەیەک سەربازی تورک و چەتە کوژران

هەرەئە ڕایگەیاند لە چالاکییەکانی وەڵامدانەوە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، ژمارەیەک سەربازی تورک و چەتە کوژراون.

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین (هەرەئە) بە ڕاگەیاندراوێک دووپاتی کردەوە، بۆ تۆڵەسەندنەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چالاکییەکیان لە گوندی باسیلی ناوچەی شێراوای شاری عەفرین ئەنجامداوە.

هەروەها ڕایگەیاند، لەو چالاکییەدا ژمارەیەک سەربازی تورک و چەتەکانی کوژراون و مۆڵگەکانیان ڕووخێنراون.

هەرەئە ڕایگەیاند دواتر ئەنجام و دیمەنەکانی چالاکییەکە بڵاودەکەنەوە.