هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هاوڵاتیان لە مەیدانی شەر دووردەکەنەوە

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ئەوەی لە کاتی شەرکردن لەبەرامبەر میلیشیاکانی دیفاع وەتەنی هاوڵاتیان پارێزراو بن، هاوڵاتیان لە مەیدانی شەڕ دوو دەکەنەوە.

شەڕی ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوی کوردستان لەگەڵ هێزکانی سەر بەحکومەتی شام لە قامیشلۆ درێژەی هەیە.

هێزەکانی ئاسایش لە کۆڵانەکانی ناوچەی تەیای بەرەو پێش دەچن، میلیشیاکانی دیافع وەتەنی لە باڵخانە بەرزەکان خۆیان حەشارداوە و هاوڵاتیان دەکەنە هەدەف بە چەکی قەناس.

بۆ پاراستنی هاوڵاتیان هێزی ئاسایشی ناوخۆ ئیستا هاوڵاتیانی مەدەنی لە ناوچەی شەڕ دوور دەخەنەوە.

ڕ.ح