جوان عەلی کە لە هێرشی سەر چاپخانەدا برینداربوو، گیانی لەدەستدا

جوان عەلی کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر چاپخانەی سیماڤ لە قامیشلۆ بریندار ببوو، لەو نەخۆشخانەیەی کە چارەسەری بۆدەکرا، گیانی لەدەستدا.

گەنجێک بەناوی جوان عەلی کە لە ٢٥ی کانوونی یەکەمدا لە هێرشی فرۆکەی بێفرۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە چاپخانەی سیماڤ لە شاری قامیشلۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بریندارببوو، گیانی لەدەستدا.

لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر چاپخانەکە ٦ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و زۆرێکیش برینداربوون. ژمارەی گیان لەدەستدانی هێرشەکە لەگەڵ جوان عەلیدا گەیشتە ٧ کەس.