كۆبانێ؛ لەهێرشەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك منداڵێك شەهید بوو

لەهێرش و بۆردوومانكردنی شاری كۆبانی لەلایەن دەوڵەتی داگیركەری توركەوە، منداڵێك شەهید بوو و سێ كەسی دیكەش بریندار بوون.

بەهۆی هێرش و بۆردوومانی دەوڵەتی داگیركەری تورك لەسەر ناوی شاری كۆبانی لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای شارەكە، شەهید و برینداری لێكەوتەوە. بەگوێرەی زانیارە سەرەتایەكان منداڵێك بەناوی"عەبید محەمەد حەجی"١٢"ساڵی شەهید بووە، عەبید خەلەف"٤٠"ساڵی و مەروە حەمۆ"٤٠"ساڵی و خەلیل جیهاد شێخۆ"٢"ساڵی بریدار بوون.

هێرش لەسەر گوندەكانی رۆژهەڵاتی كۆبانی بەردەوامە

دەوڵەتی داگیركەری تورك هێرشی گوندەكانی رۆژهەلاتی كۆبانێ، خەربیسان، قەرەمۆخ، كۆڕان، هێمۆ، عەلیشێر، مار سێمیل"مەرج ئیسمائیل" تۆپباران دەكات. ئەو گوندانەی رووبەرووی هێرش و پەلامارەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك بوونەتەوە بەزۆرینە لەسەر سنورن.

لەهەمانكات بۆردوومانی گەڕەكی كانی كوردان لە رۆژهەڵاتی كۆبانێش بەردەوامە.

هـ . ب