کۆبانێ: مەراسیمی بەخاکسپاردن

گەلی کانتۆنی فورات بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەهید سورخوێن ڕۆژهەڵاتیان بەخاکسپرارد و یادی چیچەک کۆبانیان کردەوە. لە مەراسیمەکەدا بەڵێنی تۆڵەسەندنەوە درا.

لە ١١ی شوباتی٢٠٢٤دا لە ئەنجامی هێرشی فرۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی فاشیستی تورک، بۆسەر فیدراسیۆنی بریندارانی شەڕی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا. هەردوو فەرماندە سورخوێن ڕۆژهەڵات و ئازاد دێرک شەهید بوون.

ئەمڕۆ گەلی کۆبانێ بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەهید سورخوێن ڕۆژهەڵاتیان لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بە خاکسپراد. دوایی خولەکێک بۆ شەهیدان، فەرماندەی یەپەژە  ڕۆژدا فەلات قسەیکرد و وتی: "تۆڵەی خوێنی شەهیدەکانمان لە دوژمن دەکەینەوە. شەهید سورخوێن ئاواتی ئەوەبوو شەهید بێت لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بەخاکبسپێرێت. بە کەسایەتی و دڵنزمی خۆیەوە هەموو کات تێدەکۆشی. وەک هاوڕێیانی سورخوێن بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی خوێنێ شەهیدان دوپات دەکەینەوە".

بەناوی بنەماڵەی شەهید سورخوێنەوە سورەییە نوجان ڕۆژهەڵات قسەیکرد و وتی" هێزی داگیرکەر لە بەرامبەر گەریلادا هەموو ڕێبازێکی شەڕکردن بەکاردەهێنێت. دەیەوێت ئەم نەتەوەیە بتوێنێتەوە، قسەی هەڤاڵ سورخوێن ئەوەبوو خاوەنداری لە خاک و وڵاتی خۆمان بکەین و وڵات و نەتەوە و خاکی خۆمان بپارێزین. ئێمەش خاوەنداری لەو خەونەی سورخوێن دەکەین".

دواتر برای شەهید چیچەک کۆبانێ، بەرخۆدان بەرەکات، قسەیکرد و وتی: "با دوژمن گوێی لێمانەوە بێت، تۆڵەی شەهیدانمان دەکەینەوە، ئێمە شەڕڤانی ڕێبەر ئاپۆین".

دواتر ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی شەهید کرا. شەهید بە وتنەوەی دروشمەوە بەخاکسپێردرا.