خەڵکی رەقا داگیرکەری شەرمەزار کرد

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر و یەکێتی ژنانی گەنج، لە رەقا لەدژی داگیرکەری ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

بە سەدان دانیشتوانی شار و گوندەکانی رەقا، ئەندامانی دەزگا مەدەنیەکان و سەربازیەکان، ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێری سوریا و یەکێتی ژنانی گەنج لەبەردەم پارکی شەهید هەڤرین خەلەف لە باشوری رەقا کۆبونەوە. بەشداران وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەرتی گەلی کورد و ئاڵاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانیان بەرز کردەوە.

خۆپیشاندەران لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی ' نا بۆ داگیرکەری دەوڵەتی تورک و بێ سەرۆک ژیان نابێت' یان وتەوە.

لە ڕێپێوانەکەدا عەلی قاسم ئەندامی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگیر راگەیەنراوێکی خوێنەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە ئێمە دەکەوینە قۆناغێکی نوێی شەڕی سێەمی جیهانی، بۆیە هەموو لایەنەکانی هەرێمی و جیهان بەدوای حساب و پەیوەندی نوێ دەگەڕێن، لەبەرئەوەی شەڕ هەیە لەنێوان هێزەکاندا."

گەل بووەتە قوربانی بەرژەوەندیەکانی دەوڵەتان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و رژێمی دیکتاتۆری سوریا، هەروەها پەدەکەی سیخوڕ و خائین، پیلانگێڕێ نوێ لەدژی گەلانی هەرێمەکە دادەنێن. هێرشی ئەم دواییەی سەر شەنگالو کۆبانێ و هەرێمەکانی دیکە نمونەی ئەوەیە.
لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و پەدەکە لەدژی هەرێمەکە، گەل و گەریلا بە ئامانجی شکاندنی ئیرادەی گەلانە و بۆ بەرژەوەندی ماڵباتی پەدەکەیە.

لە کۆتاییدا هێرش و پیلانگێڕی دژی گەل و شەڕڤانانی ئازادی شەرمەزارکرا و وترا کە ئێمە داوا لە پارت، گەل و کەسانی خاوەن ویژدان دەکەین کە لە بەرانبەر پیلانەکان بوەستنەوە. وەک گەنج ئێمە لەدژی هێرشی دڕندانە دەوەستینەوە و تۆڵەی شەهیدان دەکەینەوە.

ڕێپێوانەکە بە وتنەوەی دروشمی ' نا بۆ داگیرکەری، بژی ڕێبەر ئاپۆ و بمرێت فاشیزمی ئەردۆغان کۆتای هات.

ف.ق