لە دێرەزۆر ٢ چەتەی داعش کوژران

لە ئۆپراسیۆنێکی قەسەدەدا لە هەرێمی دیرەزۆر ٢ جەتەی داعش کوژران.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) لەبارەی ئۆپراسیۆنەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " ١٠ی تشرینی دووەمی، یەکینەکانی دژە تیرۆر (یات) ئۆپراسیۆنێکی لەدژی شانە شاراوەکانی داعش لە رۆژهەڵاتی دێرەزۆر ئەنجامدا.

ئۆپراسیۆنەکە بە بەشداری و هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا. سەرەتا جموجووڵی چەتەکانی داعش لە ناوچەی سابخا خرایە ژێر چاودێریەوە کە دەیانویست لە دێرەزۆر کردوەیەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.

لە ئۆپراسیۆنەکەدا هێزەکانی یات هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک کە دوو چەتەی داعش خۆیان تێیدا حەشاردابوو. بانگەوازیان کرد کە خۆیان رادەست بکەن، بەڵام رەتیان کردەوە. یەکێک لە چەتەکان هەوڵیدا هەڵبێت و ئەوەی دیکەیان تەقەی لە هێزەکانمان کرد. لە ئەنجامدا شەڕ روویدا و هەردوو تیرۆریستەکە کوژران و پشتوێنێکی بۆمبڕێژکراو تەقێندرایەوە.

لە ئۆپراسیۆنی هێزەکانماندا دەست بەسەر ٢ دەمانچە و زۆر گولەدا گیرا."

ف.ق