لە عەفرین ٢ کەس ڕفێندران و کەسێکیش ئەشکەنجە دراوە

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە عەفرین ٢ کەسییان ڕفاند و لە راجۆیش ئەشکەنجەیی کەسێکیان دا.

بە گوێرەی قسەی شاهید حاڵان، لە عەفرینی داگیرکراو، لە ٢٢ی نیساندا ئەحمەد عەبدۆی ٤٢ ساڵ و محمەد ساڵەح حەسەنی ٣٥ ساڵ، لە لایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورک "پۆلیسی مەدەنی"یەوە لە ناوچەی ماباتایی و لە گەڕەکی ئەشرەفیەیی عەفرین ڕفاندووە.

بە گوێرەی قسەی بنەماڵەکانیان تا ئێستا نازانرێت ئەو دوو هاوڵاتییە براونەتە چ شوێنێک.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجییەکان؛ چەتەکانی 'جەیش ئەل ئیسلام'ی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ئەحمەد ڕەشید بەکری دانیشتوویی  گوندی ئامانای ناوچەی رەجۆییان ئەشکەنجە داوە و هەڕەشەی کوشتنییان لێکردووە.