لە عەفرین ٤ کەس ڕفێندران و بەسەدان داری زەیتوونیش بڕاوەتەوە

دەوڵەتی داگیرکەری تورک چوارکەسیتری لە عەفرین ڕفاندوە کە دوانیان بران و هەرەوەها نزیکەی ٤٥٠ داری زەیتوونیشی بڕیوەتەوە.

تاوانکاری دژەمرۆڤایەتی لە عەفرین

سەرچاوە خۆجێیەکان ئەوەیان ئاشکراکردوە کە سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە سەرەتای مانگی نیساندا چوار هاوڵاتییان لە شاری عەفرین ڕفاندوە.

بە گوێرەی سەرچاوەکان ناوی کەسە ڕفێندراوەکان بڵاوکراوەتەوە بەم شێوەیە: مەحمود سەبری عەبدوڵا لە گوندی جەلەمەی ناوچەی جندرێس، وە دووبرا بەناوەکانی فیراس نوری حۆبا و جەواد نوری حۆبا کە دانیشتووی عەفرینن، ڕێناس ڕەشید محمەد لە گوندی شێخ ئورزی ناوچەی بلبل.

هەروەها سەرچاوە خۆجییەکان ئاماژەییان بەوەکردەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی بلبل ٤٤٥ داری زەیتوونیان بڕیوەتەوە.