لە هەرێمە داگیرکراوەکان چەتەکان تێکبەربوون: ٣ کوژراو و ٥ بریندار

لە هەڕێمی بابی داگیرکرا چەتەکانی دەوڵەتی تورکی تێکبەربوون. لە ئەنجامدا ٣ چەتە کوژران و ٥ی دیکەشیان برینداربوون.

بە گوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان لە گوندی جب نەعسانی شاری باب شەوی رابردوو لە نێوان چەتەکانی جەیش ئەلمەجد و چەتەکانی ئەحرار ئەل شەرقیە شەڕ روویداوە. سەرچاوەکان ئەوەیان خستەڕوو کە لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا چەتەیەک کوژراوە و دوو چەتەش برینداربوون.

راگەیەندرا کە لە گوندی توێشی شاری مارعی باکوری حەڵەبیش سەرچەتەکانی گروپی 'ئەلحەمزە' لەسەر دەسەڵات خۆبەخۆ شەڕیان کردووە. ئەوەشخراوەتەڕوو کە لەو شەڕەدا ٢ چەتە کوژراون و ٣ چەتەش برینداربوون.

سەرچاوەکان ئەوەیان خستەڕوو کە لە بازاڕی شارۆچکە تادیفی سەر بە بابیش چەتەکانی گروپی 'فەیلەس ئەلشام' و چەتەکانی 'ئەل حەزوری' سەر بە تورک تێکبەربوون.

سەرچاوەکان باسیان لەوەکردووە، کە لە گوندی کەفەر جەنێی ناوچەی شەرای عەفرین جموجۆڵی زۆری چەتەکانی فرقەی ٥٠ و چەتەکانی 'بەرەی شامیە'ی سەربە سوپای داگیرکەر لە ئارادایە. راگەیەندرا کە چەتەکانی 'بەرەی شامیە' کاروانێکی سەربازی گەورەیان لە گوندەکانی عەزازەوە بەرەو گوندی کەفەر جەنێ ناردووە. بە گوێرەی زانیارییەکان ئامادەکارییەکان بە مەبەستی دەرکردنی چەتەکانی 'فرقەی ٥٠یە لەو گوندە.

هـ . ب