لە کانتۆنی فورات شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس یادکرانەوە

لە کانتۆنی فورات بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژن و بنەماڵەی شەهیدان و یەکێتی ژانانی جوان بە چالاکیەکیان بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس ئەنجامدا.

لە ٩ی کانوونی دووەم ی ٢٠١٣دا سێ ژنی کوردی شۆڕشگێڕ ساکینە جانسیز (سارا)، فیدان دۆگان (ڕۆژبین) و لەیلا شایلمەز لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، بەدەستی هەوڵگری میتی تورک کوژران. بە بۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریسەوە مەجلیسی ژنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە. ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات دەریا محمەد خوێندرایەوە.

محەمەد بەڕێزەوە شەهیدانی کۆمەڵکوژیەکەی یادهێنایەوە و وتی: "وێڕای ئەوەی هێزەکانی پشت کۆمەڵکوژی پاریس زانراون، بەڵام هەتا ئەمڕۆ ئاشکرا نەکراون. ئەمەش بەو مانایە دێت کە فەرەنسا بەشداری ئەم کۆمەڵکوژییە. فەرەنسا یەكێکە لە دامەزرێنەرانی پەیمانی سایکس بیکۆ و لۆزان، کە بوە هۆکاری پاچەکردنی کوردستان".

'ڕەخساندنی دادپەوەری داخوازی گەلی کوردە'

محەمەد بەم شێوە بەردەوام بوو: " فەرەنسا وەک وڵاتێکی کە ڕاستەوخۆ لە ژێرگوماندایە، بە ئەنجامدانی دادگایکردنی بکەرانی کۆمەڵکوژیەکە و ڕونکردنەوەی ئەم تاوانە، دەتوانێت ئەم تاوانە لەسەرخۆی لابەرێت. ڕژێمی دەوڵەتی تورکی فاشیست لە قۆناغی هەڵوەشاندایە. ناتوانێت سیاسەتی قڕکردن لە سەر کوردان بەردەوام بکات و ناچارە بە کێشەکانی کورد ڕوبەڕووبێتەوە".

بە هەمان بۆنەوە یەکێتی ژنانی گەنج لە ناوەندی خۆیان زنجیرە چالاکیەکی یادکردنەوەیان ئەنجامدا. لە چالاکی یادکردنەوەکەدا بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستپێکرد، بەشێوەی سینڤزیۆنێک دەربارەی ژنە شۆڕشگێڕەکان تەماشاکرا و مۆم لەبەردەم وێنەی شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکە دانرا.

پاشان وتەبێژی ژنانی گەنجی کانتۆنی فورات نەدا شاهین قسەی کرد و ڕایگەیاند، ژنانی گەنج تا کۆتایی خاوەنداری لە ساکینەکان دەکەن و هەمیشە لەسەر ڕێگەی شەهیدان دەبن.