لە کانتۆنی جەزیرە هەزاران کەس ڕژانە گۆڕەپانەکان

لە کانتۆنی جەزیرەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەزاران کەس دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕژانە گۆڕەپانەکان.

دانیشتووانی کانتۆنی جەزیرە بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕژانە گۆڕەپانەکان.

تربەسپی

دانیشتووانی تربەسپی ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.

لەوێ ئەندامی گشتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) هەدیە شەمۆ گوتی: "تورکیا دەیەوێت ژیانمان تەنگ بکات، بۆیە ناوەندە ستراتیژی و خزمەتگوزارییەکان دەکاتە ئامانج. بەم هێرشانە تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات و پێویستە لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت".

چلاغا

لە ناوچەی چلاغا خۆپیشاندان ئەنجامدرا و لە گۆڕەپانی شەهید مەعسوم گۆڕا بۆ گردبوونەوە.

لەوێ ئەندامی دەسپێشخەریی گەل، نەزهەت سەیفەدین قسەی کرد، سڵاوی لە یەکگرتن و بەرخۆدانی خەڵکی هەرێمەکە کرد لە بەرامبەر هێرشەکان و سیاسەتی شەڕی تایبەت.

گەرکی لەگی

لە گەرکی لەگی ڕێپێوان ئەنجامدرا. درووشمەکان دژی بێدەنگی نێونەتەوەیی بەرامبەر هێرشەکان بەرزکرانەوە.

هاوسەرۆکی مەجلیسی ناوچەکە، زوڵفە حەمزە و ئەندامی مەجلیسی عەرور عەبدول موحسین قسەیان کردووە جەختیان لە بەرخۆدان دژی هێرشەکان کردەوە.

دێرک

بەهەمانشێوە لە دێرک ڕێپێوان ئەنجامدرا.

ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک، مەعسوم دێرشۆی گوتی: "هێرشەکان هەرچەند بن، دەست لە خاکەکەمان هەڵناگرین".

تەل حەمیس

پیاوماقوڵانی عەرەبی تەل حەمیس ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "پێویستە بەرامبەر هێرشە تیرۆریستیەکان یەک و یەکگرتوو بین".

حەسەکە

لە حەسەکە ڕێپێوان ئەنجامدرا. لە بەردەم پارکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گۆڕا بۆ گردبوونەوە.

هاوسەرۆکی نووسینگەی تەڤ-دەم فەرحان داود گوتی: "ئیرادەی گەلانی بەرخۆدەری شوێنکەوتەی فەلسەفەی نەتەوەی دیموکراتیک سەردەکەوێت. سەرکەوتن بۆ ئێمەیە، دەست لە خاکەکەمان هەڵناگرین".

دەرباسیە

بەهەمانشێوە لە دەرباسیە ڕێپێوان ئەنجامدرا.

ئەندامی دەسپێشخەریی گەل، محەمەد خەڵەف بێدەنگی نێونەتەوەیی بەرامبەر هێڕشەکان شەرمەزار کرد و گوتی: "لە گۆڕەپانەکان دەبین و دەسکەوتەکانی شۆڕشی ١٩ ی تەمموز دەپارێزین".

ئەندامی بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار، فاتمە کەلەش گوتی: "ئیرادەی گەل لە هێرشەکان مەزنترە. پێویستە بەرخۆدان بەرامبەر هێرشەکان مەزنتر بکەین و پلانەکانی دەوڵەتی تورک لەناوببەین".