لە کۆبانێ گەنجان دژی داگیرکاری ڕژانە گۆڕەپانەکان

گەنجانی کانتۆنی فورات دژی هێرشە داگیرکارییەکان بۆ سەر باشووری کوردستان ڕژانە گۆڕەپانەکان.

گەنجانی کانتۆنی فورات دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باشووری کوردستان ڕژانە گۆڕەپانەکان. ژنانی گەنج بە ئۆتۆمبیل لەنێو شاردا گەڕان. گەنجان لە چالاکییەکەدا ئاڵای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پەکەکەیان بەرزکردەوە. لە چالاکییەکەدا بەردەوام درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "بمرێ خیانەت" بەرزکرایەوە.

گەنجان دووپاتیان کردەوە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هاوکاری ماڵی بارزانی دەیەوێت گەلی کورد لەناوببات و بانگەوازی بەهێزکردنی تێکۆشانیان کرد.