لە کەمپی هۆل ژمارەیەک چەتە دەستگیرکران

قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی لە کەمپی هۆل لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و قەسەدە و یەپەژەوە لە سێیەم ڕۆژدا بەردەوامە.

لە خەباتی گەڕان و پشکنین لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا لەسەر دانپیانانی ئەو چەتانەی کە ڕۆژانی دوایی دەستگیرکران، ژمارەیەک چەتە و هاوکارەکانیان دەستگیرکران، هەروەها ٤ بۆمبی دەستی و ٢ پشتێنی تەقەمەنی، ٢ کڵانشیکۆف و ١٠ مەخزەنی کڵاشینکۆف و دەرزی ترامادۆڵ دەستیان بەسەردا گیرا.