لە منبج ئەندامانی شانەیەکی داعش دەستگیرکران

هێزە کانی ئاسایشی ناوخۆی چوونە سەر شونەکانی چەتەکان لە منبج و لە ئەنجامدا چەتەیەکی داعش کوژرا و ٣ چەتەی دیکەش برینداربوون.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، هێزە ئەمنیەکان دوای بەدەست گەیشتنی زانیاری بەڵگەمەند لەبارەی چوار کەس کە لە شانەیەکی شاراوەی داعشدان، دەستیان بە چاودێری کرد، ئەو چەتانە لە منبج و گوندەکانی چالاک بوون و چەندین هێرشی تیرۆریستیان لە شارەکە ئەنجامدابوو.

بەگوێرەی ناوەندەکە، هێزە ئەمنیەکان و هێزەکانی ئۆپراسیۆنەکان چوونە سەر شوێنەکانیان و لە ئۆپراسیۆنەکەدا چەتەیەک هێرشی کردووە و لە ئەنجامدا کوژراوە، ٣ چەتەی دیکەش دەستگیراون و دەستیش گیراوە بە سەر ئەو کەلوپەلانەی پێیان بوون.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هێمای بۆ ئەوەش کردووە کە لێپرسینەوەی سەرەتایی لەگەڵ ئەو چەتانە کراوە و بە گوێرەی ئەو لێکۆڵینەوانە دەرکەوتووە کە دەستیان لە چەندین هێرشدا هەبووە و دوای کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکان وردەکارییەکان ئاشکرا دەکەن.

هـ . ب