لە ئەڵمانیا سکاڵایەک بۆ دادگاییکردنی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی تۆمارکرا

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ECCHR و STJ لە دژی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە عەفرین لە ساڵی ٢٠١٨ــەوە سکاڵایان تۆمارکردووە.

دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە ساڵی ٢٠١٨ــەوە عەفرینیان داگیرکردووە. لە عەفرینی داگیرکراودا دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بە شێوەیەکی سیستماتیک و بە گوێرەی خویان تاوان دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدەن و مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ناوەندی ئەوروپا و مافەکانی مرۆڤ (ECCHR) و سوورییەکان بۆ ڕاستی و دادپەروەری (STJ) سکاڵایان لە داواکاری گشتیی فیدراڵی ئەڵمانیا تۆمار کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی ECCHR، دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی بە شێوەیەکی سیستماتیک ئەشکەنجەی کوردیان لە عەفرینی داگیرکراو داوە.

بە پێی ڕایانگەیاندروەکە، دوای ئەو هێرشە داگیرکارییەی کە زیاتر لە ٢ مانگی خایاند، زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کورد ئاوارەبوون و لە سکاڵاکەدا ئاماژە بەوەکراوە "میلیشیا چەکدارەکان پشتیوانی لە تورکیا وەردەگرن، تەنانەت ئەمڕۆش بە گوێرەی خۆیان شارەکە بەڕێوەدەبەن".

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو تاوانانەی کە چەتەکان ئەنجامی دەدەن دەکەونە  بەر یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئاماژە بەوە کراوە کە دادگاییکردنەکە لە دادگای باڵای ویلایەتی کۆبلێنزی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت.

ڕەنگە ئەڵمانیا لە دژی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی دەست بە لێکۆڵینەوە بکات

پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ کە لەلایەن میلیشیا ئیسلامییەکان و لایەنگرانی دەوڵەتی تورکەوە ئەنجام دەدرێن لەژێر یاسا نێودەوڵەتییەکاندایە و بەگوێرەی ئەوەش تاوانە، بۆیە بەپێی ڕەهەندی پەیوەندیدار لە یاسا نێودەوڵەتییەکان، ڕەنگە ئەڵمانیا لە دژی تورکیا دەست بە لێکۆڵینەوە بکات.

جێگای ئاماژەیە تا ئێستا تاوانەکانی ڕژێمی ئەسەد، بەرەی نوسرە، داعش و گروپە ئیسلامییە هاوشێوەکانی، بابەتی لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتی فیدراڵی بووە. ئازارەکانی باکور و ڕۆژئاوای سوریا کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی کوردن، هێشتا هەڵسەنگاندنی بۆ نەکراوە".

بە پاڵپشتی دەوڵەتی تورک دەسەڵاتی توندوتیژی بە گوێرەی خۆیان دامەزراندووە

پاتریک کرۆکەر کە کار لەسەر تاوانەکانی مافی مرۆڤ لە سوریا دەکات، لە لێدوانێکدا وتی: "داواکاری گشتی فیدراڵی لە ساڵی ٢٠١١ــەوە لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە سوریا دەکات. دۆسیەی ئەشکەنجەدانی دەوڵەتی سوریا لە دادگای هەرێمی باڵای کۆبلێنزە و وەک هەنگاوێکی گرنگ سەیر دەکرێت، تا ئێستا لێکۆڵینەوە لە دڕندەیی میلیشیا ئیسلامییەکان لە باکوری سوریا بەرامبەر بە دانیشتوانی کورد نەکراوە، دەبێت ئەم دۆخە بگۆڕدرێت، ئەو میلیشیایانەی کە عەفرینیان داگیر کردووە، ڕژێمێکی توندوتیژن بەگوێرەی خۆیان  و پشتیوانی تورکیا دامەزراون".

ECCHR لە ساڵی ٢٠١٢ــەوە کار لەسەر تاوانە قورسەکان لە سوریا دەکات. ECCHR لەگەڵ ١٠٠ قوربانی ئەشکەنجەدراو و ڕێکخراوە هاوکارەکانی سوریا و ئەوروپا، سکاڵایان لەسەر ئەندامانی پلە باڵای دەزگای ئاسایشی سوریا لە ئەڵمانیا، نەمسا، سوید و نەرویج تۆمار کردووە.