لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە منبج ٢ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی تەقینەوەی تراکتۆرێک لە منبج ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٧ کەسیش برینداربوون.

لە گوندی یالانیی منبج تراکتۆرێک تەقیەوە. تەقینەوەکە لە باخێکی زەیتون روویدا، کە تیادا ژمارەیەک کرێکار سەرقاڵی کارکردن بوون. بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ٢ کەس ژیانیان لەدەستداوە و ١٧ کەسیس برینداربوون.

تەرمی دوو کەس بە ناوەکانی سامیە ئەکرەش و زەعیم عەبدولحسێن و هەروەها ١٧ بریندار گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی بەرکەلی منبج.

باس لەوەدەکرێت کە باری تەندروستی بەشێک لە برینداران ناجێگیرە.

ناوی بریندارەکان بەم جۆرەیە: دەندی حسێن، عالیە ئەلئەحمەد، نەسرین ئەلحسێن، حەجی رائید، محەمەد حسێن ئەلحسێن، کەوسەر مستەفا ئەل ئەکرەش، بەتول ئەکرەش ئەل مستەفا، مروەت زەعیم ئەل حسێن، فاتمە، حوریە عەبدولحسێن، نەجاح حسێن ئەل ئەکرەش، رەغەد حسێن عەبدوڵحسێن، عەدنان مستەفا، سەباح عەبدولحسێن، هەیفا ئەل حسێن، نور رائید عەبدولحسێن و فتێم.

هـ . ب