لە عەزاز تەقینەوەیەک ٨ کوژراو و زیاتر لە ٢٠ برینداری لێکەوتەوە

روانگەی سووری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە يعزاز کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە داگیرکراوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیوەتەوە، لانیکەم ٨ کەس کوژراون و زیاتر لە ٢٠ کەسیش برینداربوون.

روانگەی سوری مافەکانی مرۆڤ ئەوەی خستەڕوو کە تەقینەوەکە لە بازاڕی شارەکە روویداوە و لانیکەم ٨ کەس کوژراون و ٢٣ کەسیش برینداربوون. وەک روانگەکە ئاشکرای کردووە، تەقینەوەکە بووەتە مایەی ئاگرکەوتنەوە لەو شوێنە و زیانێکی زۆری ماددیشی لێکەوتووەتەوە.

رۆژی هەینیش لە حەڵەب لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا دەیان کەس ببوونە قوربانی.

لەو بارەوە روانگەی سوری مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، لەو هێرشەدا لانیکەم ٥٢ سەربازی حکومەتی سوریا و حزبوڵای لوبنان کوژراون.

هـ . ب