مەسەدە: پێویستە هەمووان بەرامبەر نازیزمی نوێی تورک دەنگ هەڵبڕن

مەجلیسی سوریای دیموکراتیک گوتی: "بانگەواز لە هەمووان دەکەین بەرامبەر نازیزمی نوێی تورک دەنگ هەڵبڕن".

مەجلیسی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر دامەزراوە مەدەنییەکانی ڕۆژئاوا و ژێرخانی هەرێمەکە پاش شکستهێنانی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەرامبەر گەریلا. ئەم هێرشانەی وەک هەڕەشە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی هەرێمەکە ناساند.

داوای بەرخۆدانی لە گەلی سوریا کرد و گوتی: "بانگەواز لە هەمووان دەکەین دژی نازیزمی نوێی تورک دەنگی خۆیان هەڵبڕن".

لە ڕاگەیاندراوەکەی مەسەدە، بێدەنگی جڤاتی نێونەتەوەیی و ئەمریکا و ڕوسیا بەرامبەر هێرشەکان شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، ئەم بێدەنگییە پشتگوێ خستنی بەها مرۆییەکان و ڕێسا بنەڕەتییەکانی دادپەروەری و مافەکانی مرۆڤە. هەروەها ئاماژە بەوە کراوە دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکە تیرۆر دەکات و گوتی: "بەم هێرشانە دەیەوێت ئاسایشی هەرێمەکە تێک بدات، پشێویی بنێتەوە و داعش زیندوو بکاتەوە. هەروەها دەیەوێت هەرێمی تری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا داگیر بکات، قڕکردنی ئیتنیکی و گۆڕینی دیمۆگرافی جێبەجێ بکات".