ناسنامەی دوو شەهیدی قەسەدە راگەیەندرا

قەسەدە ناسنامەی ٢ شەڕڤانی راگەیاند، کە لە دوو رووداوی جیاجیا لە دێرەزور شەهیدبوون.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە راگەیەندراوێک ئاشکرا کرد کە شەڕڤانێکیان بە ناوی ئوڵکاش ئەبو هەمام (عەلی کامیل عەلی) لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لە شارۆچکەی خەرانج دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە و شەهید بووە، هەروەها شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆ زاگرۆس (مستەفا ئەحمەد یوسف) لە رووداوێکی بەهەڵە فیشەک لە دەستدەرچووندا شەهید بووە.

قەسەدە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەردوو شەهیدەکە کرد و جەختی کردەوە کە رێبازی ئەوان بەرنادەن.

زانیاری لە سەر ناسنامەی هەردوو شەهیدەکە بەم جۆرەیە:

ناوی کۆد: ئولکاش ئەبو هەمام

ناو و پاشناو: عەلی کامیل عەلی

ناوی دایک: مالیکە

ناوی باوک: کامیل

شوێن و کاتی لەدایکبوون: دێرەزور- ئەبو هەمام/ ٢٠٠١

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: دێرەزور- خەرانج- ٢١ی ئاداری ٢٠٢٤

**

ناوی کۆد: زاگرۆس

ناو وپاشناو: مستەفا ئەحمەد یوسف

ناوی دایک: ئایشە

ناوی باوک: ئەحمەد

شوێن و کاتی لەدایکبوون: کۆبانێ/ ١٩٩٤

شوێن و کاتی شەهیدبوون: دێرەزور-سۆر-١٨ی ئاداری ٢٠٢٤

هـ . ب