قەسەدە دەستی بەسەر کۆگایەکی چەکی چەتەکانی داعشدا گرت

قەسەدە دەستی بەسەر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی چەتەکانی داعشدا گرت.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی رایگەیاند، لە گوندی قیرەوانی ناوچەی تەل حەمیسی کانتۆنی قامشلۆ دەستیان بەسەر کۆگایەکی دیکەی چەک و تەقەمەنی چەتەکانی داعشدا گرتووە.

راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە؛

"هێزەکانمان، هێزەکانی سوریای دیموکراتی، بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی شانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بنکە و بارەگا شاراوەکانی شانەکان لەناودەبەن و ئەندامانی شانەکان دەستگیردەکەن.

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە بەردەوامەکانی ئۆپەراسیۆنی 'هەورە بروسکەی جزیر'، ئەمڕۆ (دووشەممە) هێزەکانمان دەستیان بەسەر کۆگایەکی چەکدا گرت لە گوندی قیرەوانی سەر بە تەل حەمیس. لە کۆگاکەدا بڕێکی زۆر تەقەمەنی، مین و چەک و جبەخانە دەستیان بەسەرداگیرا.

لەنێو ئەو شتانەدا مین هەبوون کە بۆ تەقینەوە بەکاردەهێنرێن. هەروەها ژمارەیەک بۆمبی تەوقیتکراو. مادەی سی ٤ بۆ دروستکردنی تەقەمەنی دەستیان بەسەرداگیراوە. ژمارەیەک تەلەفونی دەستی دەستیان بەسەرداگیراوە کە بۆ تەقینەوە بەکاردەهێنرێن، مینی تایبەت بە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێل، ژمارەیەک جبەخانە، ژمارەیەک چەکی کڵاشینکوف، جانتا و پێداویستی دیکە دەستیان بەسەردا سەپێندراوە.

دووەم جارە کە لە گوندی قیرەوان دەست بەسەر کۆگای چەک و تەقەمەنی و کەلوپەلی سەربازیدا دەگیرێت.

دوو مانگ لەمەوبەر هێزەکانمان لە همان گوند بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیان گرت. هێزەکانمان لە ئۆپراسیۆنی بروسکی جزیردا لەو گوندە ٣ تیرۆریستیان دەستگیرکرد. هەر سێ تیرۆریستەکە  لە هێرشی ساڵی رابردوودا بۆ سەر زیندانی سناعەی حەسەکە بەشداریان کردبوو. هێرشەکە لەلایەن هێزەکانمانەوە تێکشکێنرابوو. کۆگاکە بۆ ئامادەکردنی ئۆتۆمبێڵی بۆمبڕێژکراو بەکاردەهێنرا. تیرۆریستان لەو کۆگایە دوو ئۆتۆمبێڵی بۆمبرێژکراویان ئامادە کردبوو و لە سەرەتای هێرشەکەی سەر زیندانی سناعەدا هەردوو ئۆتۆمبێڵەکەیان تەقاندەوە."

ف.ق