شارەوانی گەل جەخت لەسەر پاراستنی ژینگە دەکاتەوە

شارەوانی کانتۆنی عەفرین-شەهبا وێڕای بەردەوامی هێرش و گەمارۆکان لە کارەکانی بەردەوامە، لەسەر بنەمای ژیانێکی ئیکۆلۆژییانە خزمەتی گەل دەکات.

شارەوانی کانتۆنی شەهبا-عەفرین

شارەوانی عەفرین-شەهبا بۆ ئەوەی بتوانێت ببێتە وەڵام دەرەوەی خزمەتکردنی خەڵکی عەفرین، کە بەهۆی داگیرکارییەکانەوە کۆچبەری بوون، هەمان ئەو شارەوانییەی پێشتر لە عەفرین بوو لە پێناو خزمەتی خەڵکدا لە شەهبا بەردەوام دەبێت. لەو چێوەیەدا لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە کانتۆنی عەفرین-شەهبا خزمەتگوزاری ئاوی پاکژی بۆ کامپەکانی هەرێمەکە دابینکردووە. هەروەها بۆ ئەو ماڵانەی لە حەلەبەوە کۆچبەری بوون بە هۆکاری بوومەلەرزە و خانووەکانیان داڕوخاوە زیاتر لە ٢٤٣ خها بۆ ئەو ماڵانەی لە حەلەبەوە کۆچبەری بوون بە هۆکاری بوومەلەرزە و خانووەکانیان داڕوخاوە زیاتر لە ٢٤٣ خێمەیی لە کامپەکانی بەرخۆدان و سەردەم دابینکردووە. هەرەوەها گرنگیدان بە ڕێژەی سەوزایی لە پێشێنەیی کارەکانی شارەوانییە و لە چوارچێوەیەدا لە لە ٤ی نیسانی ٢٠٢٤دا بە هۆیی 'ڕۆژی پیرۆز' ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە پارێکی بەناوی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە کردەوە. وە گرنگیدان بە ڕهەندی ئیکۆلۆژیەوە لە ڕێگەیی دامەزراندی کارەبا بە 'وزەی خۆر'ەوە لە ناوچەی تل رەفعەت، ئەحرەس و گوندی ئاقیب سیستەمی وزەی خۆری دامەزراندوە. وە نزیکەی دملیۆن و ٦٦٦ هەزار و ٦٢٠ لیتر گازۆیلی دابەشکردووە. هەرەوەها لە ڕێگەی٧٥ مۆلیدەی گەورەی بەرهەمێنانی کارەباوەوە پێویستی کارەبای ٢٠ هەزار و ٦٠٥ خێزان پڕکردۆتەوە.

هاوسەرۆکی شارەوانی کانتۆنی عەفرین-شەهبا ئەلیف محمەد لە بارەی سیستەمی کاردنی شارەوانی و ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە و کاری ساڵانەی شارەوانیەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) قسەیکرد.

پاککردنەوەی شوێنەواری چەتەکان

ئەلیف محمەد باسی لەوەکرد ساڵانێکی زۆرە شەهبا بووەتە ئامانجی هێرشەکانی حکومەتی شام، داعش و دەوڵەتی تورک.  دوایی داگیرکردنی عەفرین خەڵکی کۆچبەری هەرێمی شەهبا بوون، بۆ خزمەتکردن و ڕێکخستنی ژیان، شارەوانی سەفەربەربوو، لەگەڵ ئەوەی هەموو سامانی سەر ئەرز و ژێر ئەرز لە لایەن دەوڵەتی تورک و چەتە داگیرکارەکانەوە بە تاڵان برابوون. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا توانرا شارەوانی شەهبا_عەفرین سەرپێ بخرێت و وتی: "کاری سەرەکیمان پاکردنەوەی وێرانکارییەکانی چەتەکان و هێزە داگیرکارەکان بوو کە پێشتر لەو هەرێمە خوڵقاندبوویان. هەروەها دابینکردنی ئاو و کارەبا بۆ هەرێمەکە و گوندەکانی دەوروبەری. وە لەبەرئەوەی بیرەکانی ئاو پێشتر بەدەستی داعش وێرانکرابوون، کێشەی جدی ئاو هەبوو، بۆیە بە لێدانی بیر و دابیکردنی ئاو لە پێشینەی خزمەتەکانمان بوو. وەک ئاشکرایە ماوەیەکە دابینکردنی ئاو بۆ کامپەکان لە ڕێگەی یونسێفەوە کەمبووەتەوە، بەتایبەتی لە ١٥ی شوباتەوە بەهۆی دابینەکردنی ئاو و گەمارۆکانی حکومەتی شام و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە، ئاستەنگی زۆرمان بۆ دروستبووە و ڕووبەڕووی چەندین زەحمەتی بووینەوەتە، بۆیە ئەمەی ڕوودەدات بە مانای سیاسەتی کۆمەڵکوژی دێت."

پاراستنی ئیکۆلۆژی بنەمای کاری شارەوانییە

ئەلیف محمەد ئەوەی دەستنیشانکرد سیاسەتی بنەڕەتی کارەکانیان لە ٢٠٢٣دا دابینکردنی ئاو بووە و وتی: "٣٠ بیری ئاو لە کانتۆنەکە هەیە و تەواوی پێویستیەکانی ئاو دابین ناکات. لەگەڵ وەرزی هاویندا ژمارەی بیرەکان کەم دەبێتەوە. بۆیە زۆرینەی بیرەکانمان نۆژەنکردۆتەوە و زیاتر هەڵکەندانمان بۆ کردوون. هەروەها کۆگایی ئاوفرانکراوون. وە لە چەندین گەڕەکدا پێویستی پرکردنەوەی پێویستییەکانی کارەبا لە ڕێگەی کارەبایی وزەی خۆرەوە دابین دەکەین."

بەرەو شارەوانییەکی پڕ لە خزمەت

ئەلیف باسی لە بەرنامە و سیاسەتی کارکردنی شاروانی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ کرد و باسی لەوەکرد ئەو کارانەی پێشتر تەواو نەکروان لەمساڵدا لەسەری بەردەوام دەبین و وتی: "لەساڵی ٢٠٢٤دا بەهاوکاری مانگی سور پرۆژەکانمان بەردەوام دەبێت و لە پێناو جڤاکێکی ئیکۆلۆژییدا بەرەو شارەوانییەکی بەهێز هەنگاو دەنێین. ڕووناکردنی گەڕەک و کۆڵانەکان بە لە ڕێگەی کارەبایی سیستەمی وزەی خۆرەوە پێشینەکی کارەکانمانە."