شەڕڤانی قەسەدە زیاد ئەلشێخ بە مەراسیمێک بەخاک سپێردرا

شەڕڤانی قەسەدە زیاد ئەحمەد ئەلشێخ بە مەراسیمێک لە ڕەقە بەخاک سپێردرا.

لە مەراسیمەکەدا خەڵکی ڕەقە و کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا و پیاوماقوڵان و شێخی عەشیرەتەکان و مەجلیسەکان و پارتە سیاسییەکان بەشداربوون.

لە مەراسیمەکەدا ئەندامی مەجلیسی سەربازی ڕەقە محەمەد ئەل خەڵەف سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد، ئاماژەی بەوە کرد ئەردۆگان و چەتەکانی گەل و ژێرخان و ناوەندە ستراتیژییەکان دەکەنە ئامانج، بەڵام ناتوانن ئیرادەی گەل بشکێنن، بەڵێن درا بۆ درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان و ڕزگارکردنی هەرێمە داگیرکراوەکان.

ئەندامی مەجلیسی ژنانی سوریا فەیروز خەلیک ڕایگەیاند بە ئیرادەی دایکی شەهیدان هەرێمەکەمان دەپارێزین.

پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.