تەلعەت یونس: ئێمە بە گوێرەی شەڕ خۆمان بەڕێکخستن کردووە

تەلعەت یونس هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەرێوبەرایەتی هەرێمی جزیرێ ڕایگەیاند کە ئەوان هەمیشە بەیەکەوە سیستەمی بنیاتنان و پاراستن بەڕێوەدەبەن و وتی: "ئیدارەی خۆسەر و گەلەکەمان بە گوێرەی شەڕ، گەمارۆ و هێرش خۆیان بەڕێکخستن کردووە".

تەلعەت یونس، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی جزیرێ بۆ ANF قسەی کرد و دەستنیشانی کرد کە دەوڵەتی تورک لە سەرەتای شۆڕشەوە هێرش دەکاتە سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. تەلعەت یونس وتی: "دەوڵەتی تورک بۆ شکاندنی ئیرادەی گەلەکەمان بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکات و ئەو هێرشانەش بە مافی خۆی دەبینێت، تێکشکاندنی شۆڕشی ئازادی و دیموکراسی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و کۆتایی هێنان بە پرۆژەی ئیدارەی خۆسەری بۆ خۆی کردووە بە تاکە ئامانج. هەندێک جار بە داگیرکاری جوگرافی، هەندێک جاریش بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکات و ئەو هێرشانەش بە مافی خۆی دەبینێت، بەم شێوەیە دەیەوێت گەلی ناوچەکە هەمیشە لە قەیران و بەربەستدا بمێنێت، لەم چوارچێوەیەدا بە شیوەیەکی قورس هێرشی کردە سەر دامەزراوەی بیناسازی و خزمرتگۆزاری. ئیدارەی خۆسەر بە هەموو دەرفەتەکانی بۆ ئاسانکاری ژیانی خەڵک و وەلامدانەوەی پیداویستییەکان دامەزراوەی دامەزراند. دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر ئەو دامەزراوانە. بەم شێوەیە دەیویست ئیدارەی خۆسەر لەبەردەم  گەلدا بێ چارە و بێ هیوا بکات. ویستی گەلی ناوچەکە کە ساڵانێکە لە بەرامبەر کۆمەڵکوژی، داگیرکاری و کوشتن بەرخۆدان دەکات، ناچار بکات کە کۆچ بکەن. بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لە ئۆپراسیۆنەکانی قەسەدە کە لە دژی شانەکانی داعش دەستی پێکردبوو، بۆ ئەوەی بتوانێت تێکۆشانی بەرامبەر بە تیرۆر لاواز بکات و بتوانێت گروپە چەتەکانی وەک داعش لەناوچەکەدا چالاک بکات، هێرشەکانی بەرفراوانتر کرد.

خۆبەڕێوەبەری بە شۆڕشی گەل دامەزرا. هەمیشە سیستەمی پاراستن و بنیاتنانی پێکەوە بەڕێوەبردووە. لەسەر ئەم بنەمایە دامەزراوەکانی خۆبەڕێوەبەری و کۆماڵگای بەرخۆدێرمان ساڵانێکە خۆیان بەڕێکخستن کردووە. ژیانی ڕۆژانەی خۆیان بە گوێرەی شەڕ، گەمارۆ و هێرش ڕێکخستووە. هێڕشەکان بەردەوامن، بۆ ئەوەی بتوانن دەرفەتەکانی خۆبەرێوبەری و کاریگەرییەکانی کەم بکەنەوە، هەمیشە سیاسەتی گەمارۆ و گۆشەگیری بەڕێوەدەبەن. ئیدارەی خۆسەر بۆ ئەوەی بتوانێت وەلامدەرەوەبێت لەبەرامبەر پیداویستییەکانی گەل، خۆی بە گوێرەی ئەو هەڵو مەرجە بەڕێکخستن کردووە و بەو شێوەیە کارەکانی بەڕێوەدەبات".

تەلعەت یونس هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوبەرایەتی هەرێمی جزیرێ دەستنیسانی کرد کە سەرەڕای ئەو هەموو هێرشانە، گەل لەپشت دامەزراوە و هێزەکانیانەوە وەستان و وتی: "گەلەکەمان دەستبەرداری شوێن و ناوچەکانی خۆیان نەبوون، هەموویان لەسەر کارەکانیاندا مانەوە و بڕیاری بەرخۆدانیان دا. ئەم هەڵوێستەی گەل وایکرد کە هێرشەکان نەگات بە ئامانجەکانی و لە هەمان کاتدا بوون بە پاڵپشتێکی گەورە بۆ هێزەکانی پاراستن و دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆسەر".