تەرمی ٤ شەهید بەخاکسپێردران

تەرمی ٤ شەهید لە قامیشلۆ و مەنبەج بە مەراسیمی سەربازی بەخاکسپێردران.

گەلی قامیشلۆ تەرمی شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) سورخوێن جەلال و ئارین کۆبانێیان بە مەراسیمێک لە مەزارگەی شەهید دەلیل ساروخان بەخاکسپارد.

لە چالاکییەکەدا هاوسەرۆکی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی قامیشلۆ شەمسخان گولۆ ڕایگەیاند هەردوو شەهید لە سەرەتای دامەزاندنی یەپەگە و یەپەژەوە تێکۆشان و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان گەیاندۆتە ژنان و گوتی: "ئێمە خاوەن ئیرادەین و تا کۆتایی درێژە بە ڕێگەی شەهیدان دەدەن".

ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک عومەر حەمید ڕایگەیاند شەهیدان وەفاداریان بۆ وڵاتەکەیان دووپاتکردۆتەوە و هەردەم لەناو دڵی گەلەکەیان دەمێننەوە.

پاش ڕادەستکردنی ناسنامەی شەهیدان، بەشداران گوێبیستی دەنگی شەهید سورخوێن جەلال بوون کە دەڵێت: "تا خوێن لە دەمارەکانمان بمێنێت ئێمە تێدەکۆشین. بێ سەرۆک، بێ ژن، بێ ئازادی ژیان نابێت. سەرکەوتن بۆ ئێمەیە، لە ئێمەوەیە".

تەرمی شەهید سورخوێن جەلال لە مەزارگەی شەهید دەلیل ساروخان و شەهید ئارین کۆبانێ لە مەزارگەی شەهید خەبات دێرک لە دێرک بەخاکسپێردران.

سورخوێن جەلال ڤاحیدە ئاتالای) و ئارین کۆبانێ  لە ٣ ی نیسان لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر کۆبانێ شەهیدبوون.

مەنبەج

گەلی کانتۆنی مەنبەج لە گۆڕستانی شەهیدانی مەنبەج کۆبوونەوە و شەڕڤانی مەجلیسی سەربازی مەنبەج شەهید ئەسەف ئەلعیسا و ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید ئەحمەد فەرەجیان بەخاکسپارد، کە ٤ ی نیسان لە هەرێمی فوراتی ڕۆژئاوای مەنبەج شەهیدبوون.

ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی مەنبەج عەلا ئەلعەلی شەهیدان بۆ پاراستنی وڵات گیانی خۆیان فیداکرد و بۆ پاراستنی سەلامەتی گەل داستانیان نوسییەوە.

بەڵێنی دووپاتکردەوە بۆ درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان تا سەرکەوتن.

فەرماندەی مەجلیسی سەربازی مەنبەج سوری مەنبەج ڕایگەیاند لە بەرەکاندا بەرامبەر هێرشەکان بەرخۆدان دەکەن.

پاشان ناسنامەی شەهیدان خوێنرایەوە و تەرمی هەردوو شەهید بەخاکسپێردرا.