تەرمی شەڕڤانی قەسەدە لە تەقەبە بەخاکسپێردرا

بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەهیدی شەڕڤانی قەسەدە هەمزە هیلال ئەلسلێخ لە تەبەقە بەخاکسپێردرا.

تەرمی شەهید

بە مەراسیمێکی بەرفراوان و بە بەشداری نوێنەرانی بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکی کانتۆنی تەبەقە، ئەنجوومەنی سەربازی، پارتی داهاتووی سوریا، بزوتنەوەکانی ژنان، گەنجان و بەتەمەنانی هەرێمەکە  تەرمی شەهیدی شەڕڤانی قەسەدە هەمزە هیلال ئەلسلێخ لە تەبەقە بەخاکسپێردرا.

لە مەراسیمەکەدا ئەندامانی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان فۆزا محمەد و محمەد ئەلشێخ قسەیانکرد و ئاماژەیان بەوەدا شەڕڤانانی هێزەکانی سوریایی دیموکراتیک (قەسەدە) لە پاراستنی هەرێمەکەدا فیداکاری گەورەیان ئەنجامدا و داستانی قارەمانێتییان نوسییەوە.

بەناوی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە)ەوە خوشکی شەهید هەمزە، سارا سلێخ قسەیکرد و بەڵێنی دوپاتکردەوە لەسەر ڕێگەی براکەی بەردەوام دەبێت. ئاماژەی بەوەدا ڕژاندنی خوێنی براکەی لە پێناو سەپاندی ئاشتی لە هەرێمەکە و ڕزگارکردنی گەلان لە زوڵم و کۆیلایەتی بوو.

لە کۆتایدا ناوی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی شەهید کرا و تەرمی شەهید ڕاسپاردەی خاک کرا.