تەڤ دەم، داوای بەرخۆدانی نەتەوەیی و شۆڕشگێڕانەی لە دژی هێرشەکان کرد

بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤ دەم) لە ساڵیادی هێرشە داگیرکەرەکانی سەر عەفرین بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای بەرخۆدانی نەتەوەیی و شۆڕشگێڕانەی لە دژی تاوانەکانی حکوومەتی تورک کرد.

بە بۆنەی شەشەمین ساڵیادی هێرشی داگیرکەری تورک بۆ سەر کانتۆنی عەفرین، بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤ دەم) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

ڕوونکردنەوەی بەیاننامەکە بەم شێوەیە:

"بە بێدەنگی شەرمەزارانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بە هاوکاری ڕاستەوخۆی وڵاتانی بەشدار بە دۆخی سوریا، ٦ ساڵ لەمەوبەر کانتۆنی عەفرین بە هێرشێکی تیرۆریستی و دڕندانە لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە هێرش کرایە سەری و داگیرکرا، سوپای داگیرکەری تورک هێرشی زەمینی و ئاسمانی دەستپێکرد و زۆربەی گرووپە سەلەفی و چەتە تاوانبارەکان لە هێرشەکەدا بەشداریان کردبوو. لە سەرەتای هێرشەکاندا ٧٢ فڕۆکەی شەڕکەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان بەکارهێنرا و ٧٢ تاوانیان ئەنجامدا و سروشت و جوگرافیا و بەها  مرۆییەکانی عەفرینیان لەناوبرد. عەفرین بە پارامێترەکانی سیستەمی دیموکراتیک لەلایەن گەلەکەیەوە لە بەرامبەر ئاسمیلەکردن و کۆمەڵکوژیدا پاراستنی خۆی دەکرد.

لە ماوەی ٦ ساڵی داگیرکردنی عەفرین لەلایەن حکوومەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانییەوە، سەرجەم چەمکەکانی داگیرکارییان بەجێهێناوە و یاسا و پێوەرە نێودەوڵەتییەکانیان پێشێل کردووە. جگە لە تاوانی ڕۆژانە و پێشێلکردنی بەها ئەخلاقیەکانی هاوڵاتیان، توندوتیژی، ڕفاندن، دەستدرێژی، کوشتن، گرتن و ڕفاندنی ژنان و سزای لەسێدارەدانیان بەرامبەر بەڕێوە دەبەن. بەم شێوەیە هەوڵ دەدەن سیاسەتی تەسلیمیەت و توندوتیژی بەسەر ئیرادەی گەلەکەمان لە عەفریندا بسەپێنن. لە لایەکی ترەوە موڵک و ماڵی گەل و کەلوپەلی کۆن و سامانی سروشتییان دەدزرێت و دارەکانیان دەبڕێننەوە لە سەرانسەری جیهاندا دەیانفرۆشن.

مەترسیدارترین مەسەلە دروستکردنی ناوچە دستبەسەر کراوەکانە و نیشتەجێ کردنی بنەماڵەی تیرۆریستەکانە لە عەفرین. ئەمەش بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆی حکوومەتی داگیرکەری تورک و هەندێک ڕێکخراوی شۆڤێنی ناوچەکەوە ئەنجام دەدرێت. لە نێوانیاندا مەترسیدارترین سیاسەت سیاسەتی گۆڕانی دیمۆگرافییە. ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە بۆ داهاتووی عەفرین و گەلەکەی دروست دەکات.

هاوڵاتییان و گەلی ڕاستەقینەی عەفرین ئێستا لە سەختترین بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ژیاندا دەژین و دوو کارەساتی داگیرکارییان لەبەردەمدایە. حکوومەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی. ئەم دووانە بە دڕندانەترین شێوەی توندڕەوی و تیرۆر بەرامبەر بە دانیشتوان ئەنجام دەدەن بۆ ترساندنی هاوڵاتیان و ناچارکردنیان بە وازهێنان لە کولتوور و بەهاکانیان و کۆچبەرکردنیان. هەموو ئەمانە لەبەر چاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا ڕوودەدەن.

تەنانەت ئاوارەکانی ئۆردوگاکانی شەهباش لەم سیاسەتە گڵاوانە ڕزگاریان نەبووە. ئاوارەکان ڕووبەڕووی کارەساتێکی مرۆیی ڕاستەقینە دەبنەوە و لە نێوان بۆردومانەکانی حکوومەتی داگیرکەری تورک و سیاسەتەکانی گەمارۆدان و گەمارۆی حکوومەتی سووریادان. ئەم کارانە لە نێوان وڵاتانی گرووپی ئاستانە بۆ بەرپەرچدانەوەی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام دەدرێت.

هێرشە بەردەوامەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ژێرخانەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە درێژەی سیاسەتەکانی ئەم وڵاتەیە لە عەفرینی داگیرکراو و پەرەدان بە توندڕەوی و تیرۆر لە هەرێمەژکە.

ئێمە وەک تەڤ دەم، داوا لە هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکە و هێزە سیاسی و نەتەوەییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ژنان دەکەین کە یەکگرتووانە بەرامبەر بە تاوانە بێ ئەخلاقییەکانی حکوومەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێزێکی کاریگەر و بەهێز بین لە بەرخۆدانی نەتەوەیی و شۆڕشگێڕانەمان، لە دژی تاوانە مرۆییەکانی حکوومەتی داگیرکەری تورک بێنە مەیدان و بەشداری لە هەموو چالاکییەکانبکەن.

لە کۆتاییدا داوا لە ڕای گشتی و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە جددیی و ڕوون بن لە هەڵوێستەکانیاندا و ئیدانەی ئەو تاوانانەی دژ بە مرۆڤایەتی دەکرێن بکەن و ناوچەی دژە فڕین لە هەرێمەکانمان کارا بکەن و گەرەنتی گەڕانەوەی سەلامەتی ئاوارەکانی عەفرین بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بکەن.