'وێڕایی هێرشەکان خزمەتەگوزارییەکانمان لە ڕۆژئاوا بەردەوامە'

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری خۆجێی کانتۆنی جزیرە سلێمان عەرەب، ئاماژەی بەوەکرد "سەڕەڕای شەڕ و ئەو گەمارۆیەی لە سەر ڕۆژئاوا و باکوری سوریا هەیە، بۆ ژیانێکی دیموکراتیک، بەردەوام خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەین".

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری خۆجێی کانتۆنی جزیرە سلێمان عەرەب، سەبارەت بەکار و ڕێکخستن و سیستەمی شارەوانییەکان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ئاژانسی هەواڵی (ANF) قسەیکرد.

سلێمان عەرەب، ئەوەی دەرخست بەر لە شۆڕشی ڕژئاوا، حکومەتی سوریا، لە بەر زهنیەتی نەتەوەپەرستی و شۆڤێنی، لە هەرێمە کوردییەکان گرنگی بە پرۆژەی ستراتیژی نەدەداو وتی : " ئەگەر حکومەتی دیمەشق هەر پرۆژەیەکی کردبێت، ئەوە لە بەر بەرژەوەندی خۆی بووە. حکومەتی دیمەشق بۆ پێشخستنی ژێرخان و باشکردنی ژیانی گەل پرۆژەی ئەنجام نەداوە. بە پێچەوانەوە ئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافیا بووە. ڕێگەی بۆ کۆچکردن کردەوە و گەلی خستە قەیرانەوە. بە دەستپێکردنی شۆڕشی ٢٠١١ شەڕێکی زۆرسەخت، لە هەرێم ڕویدا. بەڵام حکوتی دیمەشق خۆی بە خاوەنی هەرێمەکە نەزانی وهەرێمی بە جێهێشت. بەرخۆدانی گەل لەم هەرێمە هاتەکایەوە. داعش زیانێکی زۆری دا لە هەرێم و ژێرخانی هەرێمی وێرانکرد".

سلێمان عەرەب، ئەوەی باسکرد لە ساڵی ٢٠١٢ دا بەڕێوەبەری خۆسەر لە ڕێگەی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیکەوە (تەڤ-دەم) ەوە بڕیاڕیدا، لەگەڵ گەلدا شارەوانییەکان دامەزرێنێت و وتی: "لەبەر ئەوەی بە هۆی هێرشەکانەوە زیانێکی زۆر بەر هەرێم کەوتبوو. بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی گەل و کەمکردنەوەی زیانەکان، ڕێکخستنی کارەکانی شارەوانی دەستیپێکرد. بۆ ئەم مەبەستە لە ساڵی ٢٠١٢دا بۆ دامەزراندنی شارەوانی قامیشلۆ کۆبنەوە و گفتگۆ هاتە ئەنجامدرا، لە ئەنجامدا شارەوانی کەوتە سەر کارکردن و دامەزرا. داتر ئەم خەباتە لە عامۆدی و هەرێمەکانی تر ئەنجامدرا. لە ساڵی ٢٠١٣ دا بە بەشداری هەموو شارەوانیەکان کۆنفرانسی شارەوانیەکان بەسترا. لەگەڵ ئەم خەباتانەدا هێرشەکانی داعش بەردەوامی هەبوو. وە لە ساڵی ٢٠١٣دا ١١ هاوڕێمان شەهیدبوون، هەر لە کار و خەباتمان بە ئامانجی خزمەتکردنی گەل بەردەوام بووین".

عەرەب بەردەوامی بە قسەکانی دا و وتی : " لە ساڵی ٢٠١٧دا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەل دروستبوو. لەم هەڵبژاردنانەدا، بە شێوەیەکی سیستەماتیک شارەوانییەکان بە ئەنجومەنی گەل بە مەجلیسەوە گرێدرا. بەم شێوە یەکەم کاری شارەوانییەکان دەستپێکرد لە ناو دۆخی شەڕدا. هەروەها لە ساڵی ٢٠٢٢دا شارەوانیەکان کۆنفرانسی سێهەمی خۆی ئەنجامدا، لەم کۆنفرانسەدا ١٣٢ شارەوانی بەشداربوون. لە سەر بە‌هێزکردن و ڕێکخستینی مۆدێلی شارەوانی دیموکراتیک گفتوگۆی بەرفراوان ئەنجام درا. لە چوارچێوەی نەتەوەی دیمکراتیک و لە سەر بنەمای پارادیمی ڕێبەرئاپۆ، چەندین بڕیاڕی گرنگ دران، کە ئێمە چۆن بتوانین هەرێم و شارەوانیەکان پێشبخەین".

عەرەب لە درێژەی قسەکانیدا باسی ئەوەیکرد دوایی ڕاگەیاندنی 'پەیمانی کۆمەڵایەتی' سیستەمی شارەوانییەکیان گۆڕانکاری بە سەردا هات و وتی: "لە ناو یاساکانی بەڕێوەبەری خۆسەردا، یاسایی شارەوانیەکان هەبوو. دەبێت هەڵبژاردنی شارەوانییەکان، ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی گەلەوە ئەنجام بدرێت، هەروەها هاوشارەوانی و مەجلیسی شارەوانیش لە ڕێگەیی گەلەوە ئەنجام دەدرێت.بەم شێوە سەرجەم شارەوانییەکان بوون بەخاوەن بڕیاڕ و کاریگەری خۆیان لە دامەزراند و پێشخستنی ژێرخانی هەرێمەکاندا. وە هەروەها لایەنی گرنگی ئەم شارەونیانە ئەوەیە، گەر لە پاشەڕۆژدا، هەر ڕێکەتنێک لە نێوان بەڕێوەبەری خۆسەر و حکومەتی دیمەشق دا ئەنجام بدرێت، ئەوە بە هیچ شێوەیەک کاریگەری لەسەر بڕیاری شارەوانییەکان نابێت. چونکە شارەوانیەکان هەڵبژێردروای گەلن".

سلێمان عەرەب، لە کۆتایدا ئەوەی دیاریکرد کە شەڕ کاریگەرییەکی زۆری لەسەر کار و خەباتی ئەوان هەیە و وتی: "لە ناو دۆخی شەڕدا ئاو، کارەبا، خواردن و پاکی کە پێداوستیەکی هەرە سەرەکی ژیانە، زۆر گرنگە بەردوام بێت. شەڕ بەردەوامی هەیە و لە گەڵیشدا گەمارۆ هەیە. هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هیچ کات ناوەستێت. لە بەر ئەم هێرشانە ناتوانین، گەلێک پرۆژەی گرنگی خۆمان ئەنجام بدەین. بێگومان دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە مەبەست ئەم هێرشانە ئەنجام دەدات. ئامانجێکی تری ئەم هێرشانە ئەوەیە کە ڕێگە لە پێشەکشکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ گەل بگرێت. بەڕێوەبەری خۆسەر بێکاریگەر بکات. جارێکی تر، دەیڵێمەوە، وێڕایی شەڕ، داگیرکاری و گەمارۆکان، ئێمە لەسەر خزمەتگوزارییەکان، بۆ ژیانێکی دیموکراتیکی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامین".