ئامادەکارییەکان بۆ جەژنی ڕەمەزان لە کۆبانێ

خەڵکی کانتۆنی فرات بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە لە ئامادەکارییدان بۆجەژنی ڕەمەزان.

ئامادەکارییەکان بۆ جەژنی ڕەمەزان

خەڵکی کانتۆنی فرات بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە لە ئامادەکارییدان بۆجەژنی ڕەمەزان و بە شێوەیەکی بەرچاو دەچنە بازاڕاکان بۆ کڕینی پێداویستیەکانیان. گەل بە مۆراڵی سەرکەوتنەکانی هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئادار و ڕۆحی نەورۆز و ٤ی نیسان ڕۆژی لە دایکبوونی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە، لە ئامادەکاریدان بۆ جەژنی ڕەمەزان.

وەک نەریتێک خەڵکی دەڕۆنە مزگەوتەکان و نوێژی جەژن دەخوێنن. دواتر گەل دەچنە گۆڕستانی شەهیدان. دوای گەڕانەوەیان بە کۆمەڵ سەردانی ماڵان دەکەن و جەژنە پیرۆزەکان ئەنجام دەدەن.