'ئێمە لە هەڤاڵ ساکینە بوێریمان وەرگرت'

مەحمود حاجی، لە قۆریەکانی پێشووی پەکەکە، کە بۆ یەکەمجار ساکینە جانسزی لە ساڵی 1993 لە ڕۆژئاوا بینیوە، ڕایگەیاندووە، ساکینە جانسز ورە و ئازایەتی بە هەموو لایەک بەخشی.

کەسایەتییە شۆڕشگێڕەکان لە شوێن خۆیان شوێن پێیان بەجێدەهێڵن کە لەبیر ناکرێن. ئەم شوێنەوارە ژیانی ئەو کەسانە دەناسێنێ کە لە دوای خۆیان بەجێیان هێشتووە و متمانە دەبەخشن. یەکێک لەو شۆڕشگێڕانە ساکینە جانسز (سارا)یە. ساکینە جانسز، یەکێک لەو دوو ژنە بوو لە دامەزراندنی پەکەکەدا بەشدار بوون، بە ژیان، بەرخۆدان و تێکۆشانی بەرەو پێش چوو. ساکینە جانسز لە زیندانی ئامەد لە دژی دڕندەیی، ستەم و ئەشکەنجەی قورس بە کەرامەت و بەرخۆدانی مرۆڤی دەناسرا، لە زیندانی ئامەد هەتا چیاکانی کوردستان، لە ڕۆژئاوا هەتا تێکۆشانی دیپلۆماسی لە ئەوروپا، بوو بە نموونەی کردەوە بۆ پرسی"چۆن بژین؟". ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمز لە ١١هەمین ساڵی شەهیدبوونیاندا لە تورکیا، کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا بەڕێزدارییەوە بە بیر هێنرانەوە. بە بۆنەوە، یەکێک لە قۆریەکانی پێشووی پەکەکە مەحمود حاجی عەبدوڵایە کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٣ ساکینە جانسزی لە ڕۆژئاوا بینیوە، قسەی بۆ ئاژانسی فورات کرد.

'پێمانیان راگەیاند کە هەڤاڵێکی ژن دێت و کۆبوونەوەکە بەڕێوە دەبات'

مەحمود حاجی عەبدوڵا ڕایگەیاند، ساکینە جانسز، یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، لە ساڵی ١٩٩٣ لە بواریی ڕێبەراتیەوە هاتۆتە ڕۆژئاوا و ڕایگەیاند، لەو کاتەدا بۆ یەکەمجار بینیومە و درێژەی بە قسەکانی دا و دەڵێت "من لە گوندی ڕیحانکێ لەدایک بووم. جگە لە من و ئەبو بێرۆ و سالیم کە وڵاتپارێز بوون، کاری پەیوەندی و هاتن و چوونی کردووە. بەلەمێکی بچووکمان هەبوو، بەکارمان دەهێنا. لە ساڵی ١٩٨٨ ئەحمەد و زنار لە هەرێمی ڕێبەرایەتیەوە هاتنە ئەو ناوچەیەی ئێمە لێیین. ئەوان کاری پەیوەندی و هاتن و چوونیان دەکرد. هەموو شەوێک پێکەوە دەچووینە دەرەوە بۆ گەشت. بۆ ئەوەی بە سەلامەتی هەڤاڵانمان تێپەڕین، خەریکی گەڕان و پشکنین بووین. هەڤاڵ مەحیەدین کە خەڵکی باکووری کوردستان بوو، هاتە لام و وتی هەڤاڵێکی ژن هاتوە و کۆبوونەوەکە ئەنجام بەڕێوە دەبات".

'کاتێک ژنێکی قژ سوورمان بینی، یەکسەر زانیمان کە ساکینە جانسزە'.

عەبدوڵا ئاماژەی بەوەدا کە دواتر زانیویەتی ساکینە جانسیز کۆبوونەوەکە ئەنجام دەدات و دەڵێت:"دواتر هەڤاڵ ساکینە هاتە ماڵی حاجی عومەر ئیزەرێ و کۆبوونەوەیەکی بۆ 20 کەس ئەنجامدا". بەهۆی سیاسەتی سەرکوتگەرانەی دەوڵەتی سوریا، لەو کاتەدا خەڵکێکی زۆر کەم بەشداری کۆبوونەوەکەیان کرد. کە گەیشتینە ماڵەوە، هەموومان لە ژوورێکدا دانیشتبووین، چاوەڕێی دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە بووین. پاش ماوەیەکی کەم ساکینە هاتە ژوورەوە. ئێمە بە شەخسی هەڤاڵ ساکینەمان نەدەناسی. بەڵام کاتێک ژنێکمان بینی کە قژی سوورە لەبەردەمماندا، بۆمان دەرکەوت کە ئەم کەسە ساکینە جانسزە. لە کۆبوونەوەکەدا پێشهات و چالاکییەکانی ساڵی ١٩٩٣ بە وردی هەڵسەنگاند. دوای هەڵسەنگاندنی، بەشداربووانی کۆبوونەوەکە پرسیاری زۆریان لێکرد. هەڤاڵ ساکینە یەک بە یەک وەڵامی دایەوە. لە کۆتاییدا باسی ئەو ئەشکەنجەیەی دەوڵەتی تورکی کرد کە لە زیندانی ئەمەد بەرامبەری کرابوو. باسی لەوەش کرد کە کاتێک لە زیندان  ئازاد بووە، چووەتە هەرێمی سەرۆکایەتی و لەوێشەوە هاتۆتە ئێرە بۆ کۆبوونەوەی گەل بەڕێوە ببات.

'لە کۆبوونەوەکەدا زیاتر لەسەر پرسی ژنان باسی کرد'.

عەبدوڵڵا ڕایگەیاند کە زۆر سەرسام بووە بە بەرخۆدانی ساکینە جانسز لە زیندانی ئامەد و لە درێژەی قسەکانیدا وتی:"لە ڕاستیدا هەڤاڵ  ساکینە سەرنجی ئێمەی ڕاکێشا و سەرسامی کردین، ژنێک کە چەند ساڵێک لە زیندان ڕاگیرا و ئەشکەنجە کرا بوو، کە هاتە دەرەوە دەستی بە کار و تێکۆشان بۆ گەلەکەی کرد، ئەمەش دڵخۆشی کردین. لە دیدارەکەدا زیاتر تیشکی خستە سەر پرسەکانی ژنان".

'دواتر ئێمە هەڤاڵ ساکینەمان گەیاندەوە شاخەکان'

عەبدوڵا ئاماژەی بەوەشکرد،کە دواتر لە ساڵی 1993 ساکینە جانسزی گەیاندووتە چیای جودی و درێژەی بە قسەکانیدا و وتی:"هەڤاڵ مەحیەدین هاتە لام و گوتی ژنێک هەیە، دەبێت لە سنوور بپەڕێتەوە،". من لەسەرەتاوە نەمدەزانی ساکینە دەپەڕینەوە. تەنها هەڤاڵمان مەحیەدین و حسێن دەیانزانی. ڕێگاکە ٤ کاتژمێری خایاند".

'لە هەموو ڕێگادا بە جۆش و خرۆش بوو'

عەبدوڵا ئاماژەی بەوەدا کە ساکینە جانسز لە هەموو ڕێگاکەدا ورە و ئازایەتی پێبەخشین و وتی""هەڤاڵ ساکینە لە ڕێگادا مۆڕاڵی پێدەبەخشین. پێی گوتین مەترسن ئێستا دەوڵەتی تورک مردووە. ئێمە درێژە بە ڕێپێوانەکەمان دەدەین. ئێمە بە سەلامەتی دەگەینە شوێنی مەبەست و ئێوەش بە سەلامەتی دەگەڕێنەوە بۆ سوریا.' کاتێک هەڤاڵ ساکینە ئەم قسانەی وت، ورەی پێداین و متمانەمان زیاتر بوو. لە ڕێگادا زۆر ماندوو بووین. ماوەیەکی کەم پێش ئەوەی بگەینە چیای جودی، پشوومان دا. ٣ کاتژمێر بە پێ ڕۆیشتین. ئەوە دواجار بوو هەڤاڵ ساکینەم بینی".

مەحمودی حاجی عەبدوڵا ئاماژەی بەوەدا سەرەتا شوێنکەوتووی هەڤاڵ ساکینە جانسز و هەموو شەهیدان دەمێنم و کۆتایی بە قسەکانی هێنا:"بەڵێنمان بە هەموو شەهیدان و بەتایبەتی بۆ هەڤاڵ ساکینە هەیە، ئێمە درێژە بە تێکۆشان دەدەین. بێگومان زۆر قورسە بەڵام دەبێ بە شێوەیەکی شایستە حەقی شەهیدان بدەین، ئامادەین لە پێناوە چالاکییەکانی ڕێکخستن و درێژە بە تێکۆشان و ڕێبازی شەهیدان و ڕێبەر ئاپۆ هەموو شتێک بکەین".