ئۆپەراسیۆنەکەی کەمپی هۆل بەردەوامە

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ٤ هەمین ڕۆژدا و لە قۆناغی سێیەمی "ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی" دەستیان گرت بەسەر ژمارەیەکی زۆری چەک و تەقەمەنی. یەکینەکانی ئەنتی تیرۆریش (یات) بەشداری ئۆپەراسیۆنەکە بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەربارەی قۆناغی سێیەمی "ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی" لە کەمپی هۆل، لەسەر ماڵپەڕەکەی زانیاری نوێی بڵاوکردەوە.

ناوەندەکە ڕایگەیاند لە ڕۆژی ٤ هەمی ئۆپەراسیۆنەکەدا چەکی و تەقەمەنی دەستی بەسەردا گیراوە و ٣١ تۆمەتبار گیراون.

هەروەها ڕاگەیاندرا یەکینەکانی ئەنتی تیرۆر (یات) بەگوێرەی ئامانجی تایبەت و بەدەستهێنانی زانیاری هەواڵگری ئۆپەراسیۆنی تایبەتی ئەنجامدا و بەشداری قۆناغی سێیەمی "ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی" کردووە.