زۆر ناوچەی رۆژئاوا لەژێر بۆردوماندان

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کۆبانێ، عەین عیسا، شەهبا و تل تەمری بۆردومان کرد. بە شەویش لانیکەم ١٣ جار بە فڕۆکە بۆردومان شەرا و شەهبای کرد.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە کاتژمێر ١٣:١٠ بە کاتی هەرێمەکە گوندەکانی زۆرمخار، دێربزن، خەربیسان، کۆران و ئاشمێی کۆبانێیی بۆردومان کرد.

بەشێوەی هاوکات دەوروبەری نەقل رەستۆران و رێگای ئێم ٤ی رۆژهەڵاتی عەین عیسا بە کاتیوشا و هاوەن بۆردومان کران.

هێزە داگیرکەرەکان بە کاتی هەرێمەکە لە ١١:٢٠ گوندەکانی مەدون و راداری شەهبایان بۆردومان کرد.

کاتژمێر ٠٩:٣٠ گوندەکانی دردارا و قبور ئەلخەراجنای تلتەمر بە کاتیوشا و هاوەند بۆردومان کران.

سەبارەت بە هێرشەکان زانیاری بەرفراوان بەدەست نەهێنرا.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ١٩ی تشرینی دووەم بەدواوە دژوارتر بوون. بە دەیان فڕۆکەی شەڕ بۆردومانی هەرێمەکانی رۆژئاوایان کرد. لە هێرشەکاندا کە راستەوخۆ بەرامبەر هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامدراوە، لانیکەم ١٤ مەدەنی ژیانیان لەدەستداوە.

بە گوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، فڕۆکەی شەڕی دەوڵەتی تورک لە شەوی یەکشەممەدا گوندەکانی شەرای ٨ جار، شەهباشی ٥ جار بۆردومان کردووە. راگەیەندرا کە لە نزیک گوندی بێلونی شەهباش ٤ سەربازی حکومەتی دیمەشق برینداربوون.

هـ . ب