توڕەیى زەیتون: ٤ چەتەی تورکیا لە عەفرین کوژران

لە چالاکیى شەڕڤانانى ژووری توڕەیى زەیتوندا لە عەفرین ٤ چەتەى دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر کوژران.

ژووری چالاکییەکانى توڕەیى زەیتون رایگەیاند، شەڕڤانان رۆژی ١٨ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٨ لە ناوچەی مەقلەى گەڕەکى ترند لە عەفرین ٢ ئۆتۆمبێلی چەتەکانى دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەریان کردووەتە ئامانج و بە تەواوی تەقاندویاننەتەوە.

ژووری چالاکییەکانى توڕەیى زەیتون راشگەیاندووە، شەڕڤانان ئۆتۆمبێلێکى چەتەکانیان کردووەتە ئامانج و بە تەواوی تەقاندوویانەتەوە و هەموو چەتەکانى ناو ئۆتۆمبێلەکەش کوژراون. کاتێکیش ئۆتۆمبێلێکى تری چەتەکان چووە بۆ شوێنى تەقاندنەوەى ئۆتۆمبێلەکەى تریان، ئەو ئۆتۆمبێلەى تریش لەلایەن شەڕڤانانەوە کراوەتە ئامانج و بە تەواوی تەقێنراوەتەوە و زۆربەى چەتەکانى ناو ئۆتۆمبێلی دووەمیش کوژراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو چالاکییەى شەڕڤاناندا ٤ چەتەى دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر کوژراون و ٣ چەتەى تریش بریندار بوون.

ر.م