دەوڵەتی تورک لە ئیدلب بنکەی نوێی سەربازی دروست دەکات

دەوڵەتی تورک لە ئیدلب لەسەر رێگای M4 û M5 لە ناوچەی سەراکیب بنکەی نوێی سەربازی دروست دەکات.

بە پێی ئەو زانیارییانەی بەدەستمان گەیشتوون، دەوڵەتی تورک دوای ئەوەی مەعارەت ئەل نەعمان کەوتە دەستی هێزەکانی رژێمی سوریا، لەسەر رێگای M4 û M5 کە دەکەوێتە ناوچەی سەراکیف لە باکوری ئیدلب، ٢ بنکەی نوێ و لە باشوری ناوچەکەش ٢ بنکەی دیکەی سەربازی دروست دەکات.

لە چوارچێوەی پەیمانی سوچیی نێوان روسیا، ئێران و تورکیا، لە ئیدلب ١٢ بنکەی چاودێری دەوڵەتی تورک دروست کرابوون.

دوای ئەوەی رژێمی سوریا حەم شەیخونی بەدەست خست، بنکەی چاودێریی دەوڵەتی تورک لە مۆرکە-ش کەوتبووە ژێر کۆنترۆلی هێزەکانی رژێم.

لە لایەکی دیکەوە، لەگەڵ کۆنترۆلکردنی ناوچەی مەعارەت ئەل نەعمان و دوای شەڕی رۆژئاوای حەلەب، لە ناوچەی راشدینیش بنکە چاودێرییەکانی دەوڵەتی تورک دیسان کەوتبوونە ژێر کۆنترۆلی هێزەکانی رژێم.

لە لایەکی دیکەوە، هێزەکانی رژێم بە پشتیوانی هێزە ئاسمانییەکانی روسیا، نزیک بوونەتەوە لە بنکە چاودێرییەکانی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی تەل توقان و عەین عیسا.

لە چوارچێوەی ئەم هەوڵانەی رژێمی سوریا، رەجەب تەییب ئەردۆغان رایگەیاند، روسیا بە پێی پەیمانی ئاستانا و سووچی ناجوڵێتەوە و وتبووی "ئێمە خۆمان ناوکی خۆمان دەبڕینەوە".

وتەبێژێکی رووسی رایگەیاندووە ئەوان پێشوازی لەم قسانەی ئەردۆغان ناکەن.

لەم چوارچێوەیەدا ئەردۆغان ئەمڕۆ لێدوانێکی دیکەیداو وتی:" ئێمە بێدەنگ نابین بەرامبەر ئەو هەوڵانەی لە ئیدلب دەدرێن. ئەگەر هێزی سەربازیش پێویست بێت، بەکاری دەهێنین."

ز.ش