لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا لە دێرزور فەرماندەیەکی روسی کوژرا

وەزارەتی پاراستنی روسیا رایگەیاند، لە کاتی تێپەڕبوونی کاروانێکی سەربازی روسیدا لە دێرزور مینێک تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا فەرماندەیەکیان کوژراوە و ٢ سەربازیش بریندار بوون.

وەزارەتی پاراستنی روسیا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لە ناوچەی دێرزۆر لە کاتی تێپەڕبوونی کاروانێکی ئۆتۆمبیلەکانی سوپای روسیدا مینێکیان پێدا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا فەرماندەیەکی سوپای روسیا گیانی لەدەستداوە و ٢ سەربازیش بریندار بوون.

بە لێدوانەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ ١٨ی ئاب لە سوریا لە کاتی گەڕانەوەی کاروانێکی سەربازی روسیدا لە گەیاندنی هاوکاری مرۆیی لە دووی ١٥ کیلۆمەتر لە دێرزۆر مینێکی چێنراوەیان پێدا تەقیوەتەوە. لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا، ٣ سەربازی روسی بریندرا بوون. بەڵام لەکاتی تەداویدا سەربازێک بە پلەی فەرماندە، گیانی لەدەستدا.

ز.ش