لە عامود بۆ ئازادی ئوجالان چالاکیی مانگرتن لە خواردن دەستی پێکرد

بە مەبەستی رسوا و ئیدانەکردنی پلانگیری ١٥ی شوبات لە شاری عامودی کانتۆی قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان چالاکیی مانگرتن لە خواردن بۆ ماوەی رۆژێک دەستی پێکرد.

چادری چالاکیەکە کە لە لایەن ئەنجومەنی شارۆچکەی تۆپز-ی عامودەوە هەڵدرایەوە، ٧٠ کەس بەشدارییان تیدا کرد. ئەندامانی ئەنجومەنەکە رایانگەیاند، ئێمە بەم چالاکییەمان پلانگێری نێودەوڵەتی لە دژی رێبەر ئاپۆ، رسوا و شەرمەزار دەکەین.

چالاکانی شاری عامود بە مەبەستی ئیدانەکردنی پلانگیری نێودەوڵەتی و بەرزکردنەوەی داواکاری ئازادی بۆ ئوجالان، چادری چالاکی مانگرتن لە خواردنیان هەڵدایەوە و بڕیار وایە تا ئێوارەی رۆژی شەممە چالاکییەکە بەردەوام بیت.

مەها زۆر کە یەکێکە لە چالاکانی مانگرتنەکە رایگەیاند، ئامانجیان لەم چالاکییە شەرمەزارکردنی پلانگێری نێودەوڵەتیە و وتی:" لەسەر هێڵی رێبەر ئوجالان تێکۆشانمان بۆ ئازادی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام دەبێت. دەوڵەتی تورک بە پلانگێری و گۆشەگرییەکە ناگات بە هیوا و ئامانجەکانی."

ز.ش