لە قامیشلۆ شەڕ روویدا و ١٣ سەربازی ڕژێم کوژران

لە نێوان هێزەکانى ئاسایشی ناوخۆی خۆبەڕێوەیى شارى قامیشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان و سەربازانى رژێمى سوریادا شەڕ ڕوویدا و ١٣ سەربازی رژێم کوژران و ئەندامێکى هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆی قامیشلۆش شەهید بوو.

بەپێى ئەو زانیارییانەى لە هەرێمەکەوە بە دەستمان گەیشتوون، کاتژمێر ٠٩:٠٠ بەیانیى ئەمڕۆ هێزەکانى رژێمى سوریا لە نزیک فڕۆکەخانەى قامیشلۆ بە زۆر گەنجێکیان دەستگیرکردبوو و خواستبویان بیبەن بۆ سەربازیى زۆرەملێ.

هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆی خۆبەڕێوبەریى قامیشلۆ دەستیان لەو دۆخەکە وەرداوە و چوونە شوێنى رووداوەکە و لە ئەنجامدا بەهۆی روودانى شەڕەوە بەلانیکەمەوە ١٣ سەربازی رژێم کوژران و ئەندامێکى هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆی قامیشلۆ شەهید بوو و ٢ ئەندامى ترى ئاسایشی ناوخۆی قامیشلۆ بریندار بوون.

شەڕ لە هەرێمەکە بەردەوامە.

ر.م