لە کەمپی بەرخۆدان بە هەزاران کەس لەدژی پیلانگێڕی ڕێپێوانیان ئەنجامدا

دانیشتووانی کەمپی بەرخۆدان بە ڕێپێوانێک پیلانگیڕی ١٥ی شوباتی نێودەوڵەتیان لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد شەرمەزار کرد.

لە کەمپی بەرخۆدانی شەهبا ڕێپیوانێک ئەنجامدرا و ٢١مین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیان لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد شەرمەزار کرد.

بە هەزاران کەس لە کەمپەکە کۆبوونەوە و بە دروشمی 'ساڵی ٢٢ی پیلانگێڕیەکە بۆ تێکۆشان و بەرخۆدانی گەلان دەبێتە سالی سەرکەوتن و ئازادی' بەرەو گۆڕەپانی کەمپەکە بەڕێکەوتن.

خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی کەمپەکە دەقەیەک بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدان، وەستان و دواتر نوێنەری دەزگاکان قسەیان کرد.

بە ناوی ئەنجومەنی کەمپی بەرخۆدان فەرهاد عەلوش و بە ناوی کۆنگرەی ستار لەیلا ئیبیش قسەیان کرد.

قسەکەران پیلانگێڕیان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند تا کۆتایی لە دژی پیلانگێڕی تێدەکۆشن.

ف.ق