کۆبوونەوەکانی دەستووری بنەڕەتی سوریا بەردەوامە

هاوکات لە گەڵ بەردەوامبوونی کۆبوونەوەکانی کۆمیتەی دەستووری بنەڕەتی سوریا، ڕاگەیاندرا کە نوێنەری دەستەی ڕژێمی سووریا، کوزباری دیداری ڕاستەوخۆی لەگەڵ 'ئۆپۆزسیۆن' ڕەتکردووەتەوە.

کۆبوونەوەکانی کۆمیتەی دەستووری سوریا کە بە فەرمی لە ٣٠ی تشرینی یەکەم لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ دەستیپێکردبوو، لە ڕۆژی سێیەمیدا بەردەوامە. سەبارەت بەو کۆبوونەوەی کە بەبێ ئامادەبوونی ڕاگەیاندن بەردەوامە، چەندین ڕۆژە لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی نەتەوەیەکگرتووەکان زانیاری لەسەر کۆبوونەوەکە بڵاو دەکرێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان کە وەرگیراون، ئەحمەد ئەلکوزباری کە سەرۆکایەتی کۆمیتەی ڕژێمی سوریا دەکات، بەشداریکردنی کۆبوونەوەی سێ لایەنەی لەگەڵ نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکانی سوریا پێدێرسێن و نوێنەری 'ئۆپۆزسیۆنەکان' هادی ئەلباهیری کە بەرنامەی بۆ دادەنرا ڕەتی کردوەتەوە. ئەوەش ڕاگەیاندرا کە ئەلکوزباری بە بەڕێوەبەرانی نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕاگەیاندووە کە ئەو بەشداری کۆبوونەوەی کۆمیتەی دەستووری بنەڕەتی بە بەشداربوونی ١٥٠ کەس دەبێت، بەڵام وێڕای ئەوەش، بەشداری کۆبوونەوەکان نابێت لەگەڵ ئەو نوێنەرانەی کە دەوترێت ئۆپۆزسیۆنن.

ک-ش