یەپەگە: لە عەفرین ٢ چەتە کوژران

ناوەندی راگەیاندنى یەپەگە بڵاویکردەوە، شەڕڤانان لە ناوچەى راجۆی عەفرین چالاکییەکیان ئەنجامداوە و لەو چالاکییەدا ٢ چەتە کوژراون.

ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانى پاراستنى گەل (یەپەگە) بڵاویکردەوە، شەڕڤانان رۆژی ٣١ى ئابی  ٢٠١٨ لە ناوچەى راجۆ لە عەفرین لە دژى گروپێک چەتەى بەرەی شامی چالاکییەکیان ئەنجامداوە.

راشیگەیاندووە، لەو چالاکییەدا ٢ چەتە بە ناوەکانى نیزار ئەل هالی و خالید ئەل مفلەح کوژراون.

ر.م