٢٦ی ئەیلول لە ناوچەی مەزیتلی مێرسین لەدژی ناوەندی پۆلیسی تورک لە گەڕەکی دەنیز چالاکی ئەنجامدرا. هەپەگە ئەمڕۆ رایگەیاند کە شەوی ٢٦ی ئەیلول دو هاوڕێیان لە ناوچەی مەزیتلی مێرسین لەدژی دوژمن چالاکی گیانبازیان ئەنجامداوە. چالاکیەکە وەک وڵامێک بۆ لە بەرانبەر فشارەکانی نێو زیندان، کۆمەڵکوژی و چەکی کیمیایی کە لەدژی گەریلا بەکاردەهێنرێت."
دوای چالاکیەکە سولەیمان سویلۆ وەزیری ناوخۆی تورک خانەوادەی شەهید دڵشا ئەرجانی کردە ئامانج کە یەکێک لەو دوو گەریلایانەبوو کە چالاکیەکەیان ئەنجامدا.
داگیرکەریی تورک قسەکانی سویلۆی وەک فەرمان وەرگرت و هەڵیانکوتایە سەر خانەوادەی ئەرجان.
١٠ کەس لە خانەوادەی ئەرجان دەستگیرکران کە لەم کەسانە پێک دێت: دایک و باوک، ٣ برای گەورە، ٣ خوشک و هاوسەرەکانیان.
ف.ق