١٥ ی ئاب لە برێمەن پیرۆزکرا
هەڵمەتی ١٥ ی ئاب لە شاری برێمەنی ئەڵمانیا پیرۆزکرا، سڵاو لە بەرخۆدانی گەریلا کرا و گۆشەگیری شەرمەزار کرا.
هەڵمەتی ١٥ ی ئاب لە شاری برێمەنی ئەڵمانیا پیرۆزکرا، سڵاو لە بەرخۆدانی گەریلا کرا و گۆشەگیری شەرمەزار کرا.
٤٠ هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب لە شاری برێمەن بە جۆشەوە پیرۆزکرا، ئاهەنگەکە بە پێشەنگایەتی مەجلیسی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی برێمەن و مەجلیسی ژنانی سێڤێ ڕێکخرا، هونەرمەند هۆزان ئایدن و زەیدان دۆغان و ئۆزگور جۆمەرت و شورزان بێریتان هونەری خۆیان پێشکەش کرد. سیاسەتمەداری کورد ئەحمەد ئاکتاش لە ئاهەنگەکەدا قسەی کرد.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، ڕێکخەری ئاهەنگەکە قسەی کرد و جەژنی ژیانەوەی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەریلا و گەلی چوار پارچەی کوردستان پیرۆز کرد.
پاشان سیاسەتمەداری کورد ئەحمەد ئاکتاش تیشکی خستەسەر گرنگی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب، ئاماژەی کرد بە هەڵوێستی فەرماندە عەگید لە کۆنفرانسی یەکەم و جەختی کردەوە لە ئاهەنگی پاش کۆنفرانسەکە هەڤاڵ عەگید لە پێشی هەڵپەڕکێکەدا جێی گرتبوو، گوتی: "گەر سەرنج بدەن، پاش پلانسازی ئێمە بە مۆراڵەوە ڕوودەکەینە چالاکی. یەکێک لە پێشەنگانی ئەمەش هەڤاڵ عەگیدە. شتێکی تر ئەوەیە، کاتێک سەیری گەریلا دەکەین، پێش هەموو چالاکییەک هەڵپەڕکێ دەکەن. ئەمە مانای هەڵپەڕکێیە لای ئێمە".
ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو، درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "شەهید نامرن" و "ژن، ژیان ئازادی" بەرزکرایەوە.