بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد داواکاری پێشکەش کرا
بۆ چاوپێکەوتن لەگەل ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان، کە نزیکەی سێ ساڵە هیچ هەواڵێکی نازانرێت، جارێکی دیکە، داواکاری پێشکەش کرا.
بۆ چاوپێکەوتن لەگەل ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان، کە نزیکەی سێ ساڵە هیچ هەواڵێکی نازانرێت، جارێکی دیکە، داواکاری پێشکەش کرا.
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە جەنگیز یورەکلی، ڕازییە ئۆزتورک، ئیبراهیم بیلمەز و عەمران ئەمەکچی، ، بۆ بینینی موکلەکانیان ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش، کە لە ئیمرالی گۆشەگیرکراون، سەردانی داواکاری گشتیی بۆرسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالیان کرد.
لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە.
پارێزەران هەفتەی دووجار داواکاری پێشکەش دەکەن بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەڵام نە بە ئەرێنی و نەبە نەرێنی هیچ وەڵامێک نادەنەوە.
پارێزەران لە ماوەی ١٢ ساڵی ڕابردوودا تەنیا ٥ جار توانیویانە لەگەل ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن. لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ وە تا ئێستا چوار ساڵ بەسەر دوایین چاوپێکەوتنی پارێزەران تێپەڕیوە.