بۆ دیداری عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆکایەتی کۆمار بەسەرکایەوە

پەرلەمانتاری دەم پارتی عومەر ئۆجالان، بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆکایەتی کۆماری بەسەرکردەوە.

پەڕلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە بازنەی ڕحا، عومەر ئۆجالان، بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ماوەی ٢٥ ساڵە لە زیندانی ئیمراڵیدا لە ناو گۆشەگیرییەکی سەختدایە، داواکارییەکی ئاراستەی سەرۆکایەتی کۆماری کرد.

 عومەر ئۆجالان لە ڕێگەی ناردنی فاکس و پۆستەوە نامەی ئاراستەی سکرتێری گشتی سەرۆکوەزیران کرد و ئەوەی ڕوونکردەوە کە ڕێگە نادرێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و پارێزەرانیدا بکات.

لە داواکارییەکەدا ئاماژە بە بڕیاری کۆمیتەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان (یو ئێن) بۆ گرتنەبەری رێوشوێن لەسەر گۆشەگیری لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان کراوە و ئەوە ڕوونکراوەتەوە وێڕای هەبوونی بڕیارەکەش هیچ هەنگاوێک نەنێنراوە.

پێشتریش داواکاری ئاراستەی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی مافەکانی مرۆڤی پەرلەمان (ÎHÎK) درا. لە وەڵامی داواکارییەکەدا ÎHÎK بانگەشەی ئەوەی کردووە کە گۆشەگیری بوونی نیە و لە بەرامبەردا لە داواکاریەکەدا نوسراوە: "لە وەڵامی ٢٣ی شوباتدا نوسراوە کە بە پاساوی سزای دیسپلین رێگەنادرێت زیندانیانی ئیمراڵی لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرکانیاندا چاوپێکەوتن بکەن و نامەناردن و فاکسیش قەدەغەکراوە. ئەوە دیاریکراوە لە ساڵی ٢٠٢٣دا پەیوەیست بە چاوپێکەوتنی پارێزەرە هیچ سزایەکی دیسپلین بوونی نەبووە، بەڵام بۆچێ چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەراندا ئەنجام نادرێت و هیچ لێدوانێک نەدراوە."