بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد لەبەردەم پارتی سەوز چالاکی کرا
کوردستانیان لە شاری دوسڵدۆرف لەبەردەم بینای پارتی سەوز بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکیان ئەنجامدا.
کوردستانیان لە شاری دوسڵدۆرف لەبەردەم بینای پارتی سەوز بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکیان ئەنجامدا.
فیدراسیۆنی جڤاکی ئازادی میزۆپۆتامیا (فەد-مەد) لەبەردەم بینای پارتی سەوز لە شاری دوسڵدۆرف کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەست.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا سزای دیسپلین و قەدەغەی دیدار و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزارکرا و ناڕەزایەتی بەرامبەر بێدەنگی پارتی سەوز نیشان درا کە هاوبەشی حکومەتی ئەڵمانە.
کوردستانیان دۆستەکانیان پانکارتی "مافی مرۆڤانەی ئۆجالان جێگەی سەودا و مامەڵە نییە"یان بەرزکردەوە و بێدەنگیان بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەلی کورد شەرمەزار کرد.
لە چالاکییەکەدا بەرپرسی پارتی سەوزی ویلایەتی وێڵزی باشووری نوێی هاتە بەردەم بیناکە و لەگەڵ بەرپرسانی فەد-مەد کۆبووەوە. بەرپرسانی فەد-مەد داوایان لە حکومەتی ئەڵمان و پارتی سەوز کرد، دژی گۆشەگیری هەڵوێست بنوێنن.