هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) کەسکین بایندەر لە چوارچێوەی خەباتی ڕێکخستنی پارتەکەیدا، لەگەڵ نوێنەری پارت و ڕێکخراوەکان کۆبووەوە.
بایندەر تیشکی خستەسەر شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک لە سلێمانی، هێرشەکەی شەرمەزار کرد و شەهیدانی بیرهێنایەوە.
" پێویستە بە هەموو هێزمانەوە دژی گۆشەگیری تێبکۆشین"
بایندەر تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەر گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕایگەیاند پێویستە هێزمانەوە دژی گۆشەگیری تێبکۆشین، گوتی: "ئەمڕۆ لە تورکیا و کوردستان قەیرانی سیاسی و ئابووری هەیە، کاریگەری ئەم قەیرانانە ئەزموون دەکەین. بۆیە پێویستە بەرامبەر ئەم سیاسەتی سەڕ و دوژمنایەتییانە بڵێین "نا". پێویستە سەرەتا دژی سیاسەتی گۆشەگیری دەنگ هەڵبڕین و ڕووبکەینە ئیمراڵی، ڕووبکەینە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان. فیکر و ڕامان و ڕوانگەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان تاکە چارەیە بۆ هەموو گەلان و ڕۆژهەڵاتی ناوین. پێویستە هەموو کورد بۆ سەرۆک و ڕزگاری و خاک و زمان و هەبوونی خۆیان، دەنگیان دژی ئەم سیاسەتانە هەڵبڕن. ئەگەر گۆشەگیری هەڵبگیرێت، ژیانێکی دیموکراتیک بۆ تورکیاش مومکین دەبێت".
"چارەنووسمان گرێدراوی ئازادی ئۆجالانە"
بایندەر تیشکی خستەسەر هاوکاری پەدەکە بۆ دەوڵەتی تورک گوتی: " "با بزانن سەدەیەکە دەمارەکانی خیانەت هیچ ئەنجامێکیان بەدەست نەهێناوە. ئەمڕۆ پەدەکە بە دەماری خیانەت هەوڵی بەدەستهێنانی ئەنجامێک دەدات. بەڵام لە باکورەوە تا ئەوروپا کورد درێژە بە تێکۆشانی خۆی دەدات بۆ کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک. گەلی کورد گرێدراوی فیکری ئۆجالانە. چارەنووسمان گرێدراوی ئازادی ئۆجالانە. بمرێ خیانەت، بژی سەرکەوتن".
پاشان کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی میدیاکان بەردەوام بوو.