بەڵگەفیلمی "ناوچەی قەدەغەکراو" دەربارەی هێرشەکانی سوپای تورک بڵاوکرایەوە
بەڵگەفیلمی "ناوچەی قەدەغەکراو" لە بەرهەمهێنانی کەناڵی (BBC) بەریتانی، دەربارەی هێرشەکانی سوپای تورک بۆ سەر باشووری کوردستان بڵاوکرایەوە.
بەڵگەفیلمی "ناوچەی قەدەغەکراو" لە بەرهەمهێنانی کەناڵی (BBC) بەریتانی، دەربارەی هێرشەکانی سوپای تورک بۆ سەر باشووری کوردستان بڵاوکرایەوە.
ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPTـی ئەمریکی، کامەران عوسمان ڕایگەیاند بەڵگەفیلمی "ناوچەی قەدەغەکراو" (The forbidden zone) لە بەرهەمهێنانی کەناڵی (BBC) بەریتانی، دەربارەی هێرشەکانی سوپای تورک بۆ سەر باشووری کوردستان بڵاوکرایەوە.
ئەم بەڵگەفیلمە بەرهەمی دوو ساڵ کارکردنی تیمی ڕۆژنامەنووسی کەناڵی (BBC)ـیە، بە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی و تورکی بڵاوکراوەتەوە.
کامەران عوسمان ئاماژەی بەوە کرد ئەم بەڵگەفیلمە تیشک دەخاتەسەر بەئامانجگرتنی هاوڵاتیانی سڤیل لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا، هەروەها تیشک دەخاتە سەر هەماهەنگی سەربازی و هەواڵگری نێوان دەوڵەتی تورک و حکومەتی هەرێم.